رۆژانە 500 بارهەڵگر بە دەروازەی پەروێزخاندا هاتووچۆ دەکەن
📊 ئامار و راپرسی
کردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران و
پەروێزخانپەروێزخان جووڵەی خستووەتەوە کەرتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، تەنیا لە دەروازەی سنووری پەروێزخان لە یەکەم رۆژی کردنەوەی دەروازەکەدا، 500 بارهەڵگر و 35 گەشتیار لەو دەروازەوە تێپەڕبوون.
79 رۆژ داخستنی هەردوو دەروازەی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران زیانی 42 ملیۆن دۆلاری بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بەگوێرەی زانیاری خەڵکی ناوچەکە، نزیکەی 20 هەزار خێزان باروگوزەرانیان لەسەر مەرزی پەروێزخان بەڕێوەدەچوو، بەکردنەوەی مەرزەکەش کەسابەتی ئەوان کەوتەوەکار.
لە 15ی ئۆکتۆبەری 2017 مەرزی پەروێزخان بەڕووی هەرێمی کوردستان داخرا، دواتر مەرزەکانی حاجی ئۆمەرانیشی بەدواداهات، ئەمە رێڕەوێکی بازرگانی و هاوردەکردنی کاڵای بەسەر هەرێمی کوردستان داخست، ئەمە جیا لە پەکخستنی گەشتیاری و پەیوەندی کۆمەڵایەتی، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیشی لە چارەسەری پزیشکی لە ئێران بێبەشکرد.
[1]
04-01-201804-01-2018