چوارهمین کۆنگرهی ڕژاک دهستیپێکرد
باکووری کوردستان
- لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە لە چەلێ-ی سەر بە
جولەمێرگجولەمێرگ، سەربازێکی تورک کوژرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
- ئاڵۆزییەکانی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن، شەقامەکانی زۆربەی شارەکان بە هێزە سەربازییە جۆراوجۆرەکان تەنراون، هەر چەند مەترێک سەربازێک بە چەکەوە لە ئامادەباشدایە.
[1][4]
باشووری کوردستان
- چوارەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-
ڕژاکڕژاک بە دروشمی بە هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنی ژنان، سیستمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتییانەی گەل بنیاتدەنێین لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەدەچێت.
[1]
- لە هۆڵی سینەما سالم، لە باڵەخانەی سەردەم لە شاری سلێمانی، جولانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ، بەستنی یەکەمین کۆنگرەی خۆی دەستپێکرد. ڕێگە نەدرا جگە لە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندنەکانی دیکە ڕووماڵی بکەن.
[1]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید بەزۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵبژێردرا.
[4]
- بومەلەرزەیەک کە پێشبینی دەکرێت گوڕەکەی نزیکەی 4 پلەی ڕێختەربێت، سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و دەوروبەری گرتەوە و هاوڵاتیان بە هەستیان پێکرد.
[2]
- نوری مالیکی جێگری سەر کۆماری عێراق بە شاندی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەوەری راگەیاندووە کە لەم رۆژانەدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە کرداریی دەکرێنەوە.
[2]
- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دەبێت کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەشێوەیەکی ئاشتییانە لەڕێگەی دانوستاندنێکی سیاسی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن.
[3]
-
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان چونی شاندی هاوبەشی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ بەغدا بە باش نازانێت و بەرپرسێکی پەیوەندییەکانیانیشیان دەڵێتدەیان شاندی تری حزبی بچێتە بەغدا کاریگەریی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نابێت.
[2]
-
ئارام شێخ محەمەدئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک کەسایەتی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبوونەوە و ڕەوشی خورماتوو-یان تاوتوێ کرد.
[1]
- سێ شوفێرە رفێندراوە کوردەکەی
گەرمیانگەرمیان دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 48 کاژێر بەسەر رفاندنیان ئازادکران، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی شوفێرێکی تورکمان دیارنییە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان