سلێمانی؛ ساڵی 2017 نزیکەی دوو هەزار فەرمانی دەستگیرکردن جێبەجێنەکراوە
📊 احصائيات واستفتاءات
دواڕۆژ،
زریان محەمەدزریان محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2017ی راگەیاند کە له و ساڵەدا لەکۆی 6227 فەرمانی دەستگیرکردن 1923یان جێبەجێ نەکراوە.
بەپێی ئاماری پۆلیسی سلێمانی کە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ساڵی 2017 لە کۆی 6227 فەرمانی دەستگیرکردن، 4304 فەرمان جێبەجێکراوه و 1923یان جێبەجێ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کوشتنی بە ئەنقەست 23 حاڵەت تۆمارکراوە، 16 یان ئاشکرا بووه و 29 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووه و هەشتیان ئاشکرابووە.
ئەوشی رونکردەوە هەڕەشەکردن 1284 حاڵەت تۆمارکراوە، 1217 حاڵەتیان ئاشکرابووە، هەروەها هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت 432 حاڵەت هەبووه و سەرجەمیان ئاشکراکراون و 186 پارچە چەکیش دەستی بەسەرداگیراوە لەجۆرەکانی دەمانچە و کڵاشینکۆف.
باسی لەوەشکرد له و ساڵەدا 611 حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی هەبووە کە 535 حاڵەتیان ئاشکراکراوە.
لەبارەی ئاماری لەشفرۆشی وتی لەشفرۆشی 31 حاڵەت تۆمارکراون کە 29 حاڵەتیان ئاشکرابوون.
باسی لەوەشکرد فێڵکردن و دەستبڕین 915 حاڵەت تۆمارکراوە، 826 حاڵەتیان ئاشکرا بووهن، هەروەک 4557 حاڵەتی بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان جێبەجێکراوە.
وتیشی 321 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە کە 202 حاڵەتیان ئاشکرابووه و 10 باندی دزیش دەستگیرکراون، هەروەها دزینی قاسە 4 حاڵەت تۆمارکراوە کە 2 یان ئاشکرا بووە.
رونیشیکردەوە 785 تۆمەتباری دزی دەستگیرکراون، ئەمە جگە لەوەی هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان 261 چالاکیان ئەنجامداوە لەجۆرەکانی خۆپیشاندن و فێستیڤاڵ و چالاکی وەرزشی و ڕێپێوان.
[1]
04-01-201804-01-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!