ڕاپۆرتێک لەسەر کۆڵبەران لە 8 مانگی ساڵی 2017دا
📝 بەڵگەنامەکان
بەپێی ڕاپۆرتێی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەکۆتایی مانگی خاکەلێوەوە تاکۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ 433 جار کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزی چەکدار و قەزایی
کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە، گیانیان لەدەست داوە یان بریندار، کەمئەندام،دەسبەسەر، غەرامە، حوکمی گیران وسوکایەتیان پێ کراوە.وئەم کارەساتانە لەسەر ئەم توێژە لەهاوڵاتیان هاتۆتە ئاراوە. جێگەی باسە کەبەسەدان سەر لە بارهەڵگری کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە لەناچوون؛وهەروەها کەلووپەلی کۆڵبەرانی کورد بەسەدان جار لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماری خوارەوە تایبەت بە8مانگی یەکەمی ئەمساڵە
مردن بەهۆی تەقە یان کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوەدونان 37 ڕوداو
مردن بەهۆی هەرەسی بەفر4 ڕووداو
مردن بەهۆی گوشاری کاری ڕووداوێک
بریندار بوون بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان 42ڕووداو
برینداربوون لەکاتی ڕاوەدونان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە 3ڕووداو
برینداربوون بەهۆی پێکدادان ماشین 5 ڕووداو
کەم ئەندامبوو بەهۆی تەقینەوەی مین 6 ڕووداو
دەسبەسەری کۆڵبەران وکاسبکاران 250و غەرامە 20ڕووداو
سوکایەتی(ڕووتکردنەوە)ی 30کۆڵبەری کورد وبڕینەوەی حوکمی گرتن بۆ 45کۆڵبەر
تێداچوونی ئاژەڵی بارهەڵگری کاسبکارا،سەدان ڕووداو لە9شوێن وکاتی دیاریکراو
دەسبەسەراگرتنی کەلووپەلی کۆڵبەران وکاسبکاران،سەدان ڕووداوی دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەر،ڕووداوێک پاش 105 ڕۆژ تەرمی (ڕزگار ساکانی فەڕ)لەژێر هەرەسی بەفر دۆزرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22-11-201722-11-2017