کوژران و برینداربوونی 4 کۆڵبەری کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
📝 Documents
کوژران و برینداربوونی 4 کۆڵبەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی هەواڵی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی 11ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناو و نیشانی (ڕامین عیسمەت) تەمەن 19ساڵ و خەڵکی نازلوو سەربە پارێزگای
ورمێورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری “سەروو” بریندار بوو وگوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ وهەنووکە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.
چەندد ڕۆژی بەرێیش لەگوندی (کوڕان)ی سەربە ناوچەی سۆمای ورمێ، 2کۆڵبەر بەناوەکانی (م.ق)21ساڵ تەمەن و(ا.ق) 20ساڵ تەمەن لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار بوون.
هاوکات کۆڵبەرێک بەناونیشانی” هادی ئەمینی” خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانی بانە گیانی لەدەست دا.
لەدوو ڕۆژی ڕابردوو لەناوچەی هەورامانی مەریوان، خۆی وسەردەشت لانیکەم 20سەر ئەسپی کاسبکاران هاوڕێ لەگەڵ کەلوپەلەکەیان دەستی بەسەرداگیراوە.
سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرانبەربە بێکاری و هەژاری و نەبوونی ئازادی، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر کوشتنی کۆڵبەران وخەڵکی ستەم دیتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو ڕۆژێک درێژە بە کوشتنی کۆلبەران دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-01-201803-01-2018 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!