قەڵای قەڵایچی بۆکان و تاڵانێکارێیکی دیکە
📝 بەڵگەنامێ
بە مەبەستی هەناردەکردنی (گاز) بۆ ئوروپا و ڕێکەوتنی وڵاتی تورکییە و ئێران و ڕاکێشانی (بۆڕی گاز) بێ گومان ڕووبەرێکی زۆری سروشتی
ڕۆژهەڵاتی کوردستانڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەبەر.
ئەو پڕۆژەیە جگە لەوەی چەندە سروشت و لێڕەوار و مەزراکان کاول و لەناو دەبات، ئەمجارەیان گوندی قەڵایچی لە 12 کیلومیتری باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری
بۆکانبۆکانی بەرکەوتوە و ئەمەش ترسی لەناوچونی زیاتری ئاسەوارە کۆنەکانی کوردستانی هەیە.
بەرپرسانی ناوچەیی و حکومی دەڤەری بۆکان بە ناوەندێتی ورمێ خەمساردانە ڕێگەی بۆڕی (گازی هەناردەکراوایان)نەگۆڕیوە و بەداخەوە هەربینا باشترین شوێنی گەشتیاری و ئاسەواری کۆن و مێژویی
موکریانموکریان لە ناو بەرن.
ئاسەواری قەڵایچی و قەڵای قەڵایچی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین.
ئاسەواری قەڵای قەڵایچی هەر لە سەرتای شۆڕشی 57 وە لە دەستی تاڵانی کۆماری ئیسلامی تاقمێک هەلپەرست بەدەر نەبوو.
ساڵی 1363ی هەتاوی بۆ یەکەمجار دەست کرا بە تێکدانی قەڵا مێژوییەکەی موکریان قەڵای قەڵایچی چی لە ژێر قەڵاکەدا براو و دۆزرایەوە جگە لە تاڵانچییەسەرەکییەکان بە بەڕێوەبەری کەسێک بە ناوی” ئیسماعیل یەغمایی” کەس نایزانێ !
بەڵام ئەوەی نەدەشارایەوە جۆرە خشتێکی تایبەت بوو کە بە خشتی پێژراو کە خەمڵابوون بە ڕەسم و شێوەکاری ڕەنگین و جوانی هەندسی و زانستی و مڕۆیی و ئاژەڵەکان.
ئەم خشتانە یەک بە یەکی بەتاڵان بران دەست بە دەست فرۆشران.
ئیسەش بە ڕاکێشانی لولەی گاز و پلانی نوێ ئابورییەوە دیسان دەستێکی بشوێنی سروشت و دیرۆک و ئاسەوارەکان کەوتۆتە ڕۆحی موکریانەوە و خەیاڵی لە ناوچونی ئاسەواری شارستانی چەندهەزار ساڵەیان هەیە لە کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
24-12-201724-12-2017 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!