بێکاری و بێ دەرەتانی و خۆکوژی
📝 بەڵگەنامێ
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، 3ی بەفرانباری 1396 ی هەتاوی کەسێک بە ناوی ئەحمەد فەیزی دانیشتوی گەڕەکی (تروەڕێزە)ی
کامێارانکامێاران خۆی کوشتوە.
لە هەواڵەکەدا هاتوە ناوبراو خێزاندارە و دوومنداڵی هەبوە و بە هۆی هەژاری و بێکاری و بێ دەرەتانیەوە بە مەبەستی خۆی کوژی خۆی هاویشتۆتە ئاوی بەنداوی “زێویە “وە لە کامێران و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
ژیانی کولەمەرگی و بێکاری لە گشت وەرزەکانی ساڵدا و بەتایبەت وەرزی زستان، بڕەستی لە خەڵکی هەژار بێ داهاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە و ژنان و پیاوانی وڵات لە بێ هیوایی و هەژاریدا یان شیرازەی ماڵیان تێک دەچێت یان پەنا بۆ خۆ کوژی دەبەن.
لە 9 مانگی ڕابردودا بەپێی ئامارەکانkmmk 77 کەس خۆکوژیان کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
24-12-201724-12-2017 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!