图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,783
图片 104,247
书籍 18,881
相关文件 94,694
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی دیسەمبەری 2017 لە کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی دیسەمبەری 2017 لە کوردستان
库尔德文件

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی دیسەمبەری 2017 لە کوردستان
库尔德文件

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی دیسەمبەری 2017 کە بە هەوڵی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی ڕادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلک، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕۆژانە پێشێلیان دەکات.هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و ڕەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لەگەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕوبەرووی بۆتەوە.
$سێدارە$
20 ی سەرماوەزی 1396 هەتاوی، پێنج بەندکراو لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارە دراون. بە پێی زانیارییەکان تۆمەتی ئەو چەند کەسە لەسێدارە دراون، کردەوعی قەتل و کوشتن بووە.
سزای ئێعدامی سەر حەیبوڵا لوتفی گۆردرا بۆ سزای حەپسی هەتاهەتایی
پێنجشەمە 23ی سەرماوەزی 1396 زیندانێیکی سزادراو بە قەساس بە ناوی (هادی ئەسەدلو) کوڕی سەیف عەلی خەڵکی گوندی (ئەمیربەیگ) سەربە شارستانی خۆی لە پێش چاوی جەماوەردا لە دار درا.
30 سەرماوەز 4 زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شار بە تاوانی قەتڵ بە سزای قەساس (تۆڵەکردنەوە) ئیعدام کراون.
حوکمی ئێعدامی گەنجێکی کوردی خەڵکی کوردی خەڵکی بروجێرد لەپارێزگای لوڕستان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا.
$زیندان$
بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی (سەید سامی حوسەینی) لە بەندیخانەی چوبینی قەزوین بە هۆی نەبونی مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بڕواری 5ی سەرماوەزی 2717ی کوردی (1396هەتاوی) دەستی داوەتە مانگرتن.
نوسەر و شاعیری کورد بەناوی (عەلی ڕەزا سپاهی لائین) لە شاری کەلات نادری خۆراسانی ڕەزەوی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارەوە بانگهێشت دەکرێت و پاشان دەست بەسەری دەکەن.
ئەشکەنجە دانی ئەفشین حسێن پەناهی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە قورسترین شێواز.
هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجلی مەدەنییەوە لەبۆسەیەکدا کە بۆ دووکەسیان بەناوەکانی تەحسین دادڕەسی ناسراو بە (تەحسین سەردۆشی) و (ئارام نیک پەی) دەستبەسەر کرد.
11ی سەرماوەزی 2717ی کوردی سێ شارۆمەندی بەهایی کورد دانیشتوی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
زیندانی سیاسی کورد (سیامەک ئەشرەفی) پاش تێپەڕینی 6 ڕۆژ بەسەر مانگرتنی تەردا، ڕۆژی سێ شەممە 7ی سەرماوەز لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە دروونەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لەخواردنی وشک.
موحەممەد کەریمی چالاکی کرێکاری یەکشەمە 12 سەرماوەزی 1396 لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆیدا لە شاری بۆکان دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای 3 ساڵ زیندان کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد سزا درابوو، ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان کرا.
ۆژی شەممە 11ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان هەڵدەکوتنە سەرماڵی شارۆمەندێکی بەهایی بە ناوی (بۆرهان تبیانیان) و لە کاتێکدا کە ناوبراو لە ماڵەوە نەبوو ماڵەکەی دەپشکێنن و دەستدەگرن بە سەر کەلوپەلی تایبەتی بۆرهان دا.
گوشار بۆسەر چالاکانی سیاسی و مەدنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاری سنە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چڕ دەبێتەوە
نالەباربوونی دۆخی تەندرووستی شاکر باقی لەزیندانی کاشمەر.
نوسەر و ڕۆژنامەوانی کورد”عەلی ڕەزا سپاهی نائین” کە لە بڕواری پێنج شەممە 9ی سەرماوەزی 2717ی کوردی(1396 هەتاوی) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر دەکرێت.
لە بەردەوامی دەستگیر کردنی شارومەندانی کورد، 15 سەرماوەزی 2717 کوردی (6.12.2017 زاینی) سێ شارومەندی کوردی خەڵکی ساحیب سەر بە شاری سەقز بە هۆکاری نەزانراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی دەستگای زانیاری سوپای پاسداران قوڵبەست دەکرێن و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازەرێنەوە.شوناسی کەسەکان به م شێوەیە: فواد ساحبی، فەرەیدون ساحیبی و پەیمانی شەریفی..
پێنج‌شەممە 16 سەماوەز 1396 ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد سزا دراو بە لەسێدارەدان بە ناو “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ” دووبارە بۆ بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گەڕینرایەوە.
دادگای گشتیی شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنە سزای لێدانی 50 قامچیی بەسەر ژنەچالاکوانێکی کورد بەناوی زەمانە زێویدا سەپاند، بە تۆمەتەی ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکانی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە سەقز بەشداری کردبوو.
ڕامین حسێن پەنایی بەندکراوی سیاسی کورد دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
چوار ژن لە دەست بەسەر کراوانی 14ی سەرماوەزی 2717ی کوردی(1396ی هەتاوی) کە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆسەر گوندی “جلیزی” سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر کرابون ڕادەستی بەندیخانەی شاری ئیلام دەکرێن.
دوو شەممە 20ی سەرماوەزی 2717ی کوردی (1396ی هەتاوی) چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی مەحەمەد عەزیزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەی پەیوەندی تەلەفونی بۆ ئەو ئێدارەیە بانگهێشت دەکرێت.
شارۆمەندێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “کەیوان عولیایی” ڕۆژی سێ شەممە 21ی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە گۆڕەپانی “مەنگوڕان”ی ئەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێی دەدرێت و دواتر قۆڵبەست دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دبرێت.
چوار شەممە 22ی سەرماوەزی 2717ی کوردی (1396ی هەتاوی) دوو شارۆمەندی کورد کە پێشتر بە بیانوی تێک دانی ئاسایشی گشتی و کۆبونەوەکانی پاش گیان لەدەست دانی گوماناوی “فەریبا خوسرەوانی” قەراری بەند کردنیان لەسەر درابوو، بۆ بەسەر کردنی قەرارەکە ڕادەستی بەندیخانەی مەهاباد دەکرێن.
چوارشەممە22ی سەرماوەز،چالاکێکی مەدەنی کورد بەناونیشانی “مەسعوود محەممەدی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سنە بانگهێشت ولێکۆڵینەوەی لەسەرکرا.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەدرێژەی دەسبەسەرییە بەربڵاوەکانی شارۆمەندانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمجارە “کوبرا خاڵەندی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد دوو مانگ زیندانی بۆدیاری کرا.
شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ” لۆقمان کەریمی ” خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە سەوڵاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی (پێنج ڕۆژ) ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کرا.
27ی سەرماوەزی 1396 هەتاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە سەر 25 ملوێن تمەن پارەی “عەبدۆڵا ئەمین پوور” باوکی “خالید ئەمین‌پوور”چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسیدا گرت.
25ی سەرماوەزی 1396ی هەتاویدا هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام هەڵیان کوتایەسەر ماڵی شاعیری کورد حوسەین باقری و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان گرت بەسر مۆبایل و لاپ تۆپەکەیدا و ناوبراویشیان قۆڵبەست کرد.
بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی زستاندا لە دۆخێکی خراپ دا ژیان دەکەن. نەبونی ژوی حەواندنەوی پێویست و زۆر بونی ڕێژەی بەندکراوان و خراپ بونی خۆراک و نەبونی دەرمان بۆ نەخۆشەکان بووەتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی.
سێ شەممە 28ی سەرماوەزی 1396ی هەتاوی دوو چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی “مادێح فەتحی وشارام فەرهادی”، پاش دوو ڕۆژ لەگواستنەوەیان بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە.
وار چالاکی ژینگەپارێزی بەناوەکانی مەهدی بابایی، غەفوور خوسرەوی، ئیسمایل شوکری و فەرشاد ئەحمەدی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دەسبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو چالاکی مەدەنی کورد لە شاری مەهاباد لە لایەن مەحکەمەی شۆڕشی ئەو شارەوە قەراری بەندکردنیان بۆ دەر کرا.
حەوتوی پێشوو شارۆمەندێکی کوردی بۆکانی بەناوی “سەلاح حاجی ڕەسوڵی” پاش هێرشی هێزەکانی بەرگری ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی”ئاڵ کەندی” سەر بە شاری بۆکان قۆڵبەست دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
لە دوومانگ پێش ئێستاوە، چالاکێکی کولتوری و مەدەنی و ژینگە پارێزی کورد بە ناوی”نەعیم موحەممەد پور” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” ناوچەی موچشی سەر بە کامیاران دەست بەسەر کراوە.
رۆژانامەنووسێکی کوردی کرماشانی بە ناوی “ئەرژەنگ زەڕگوش” بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری کرماشانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
2ی بەفرانباری ساڵی 2717 کوردی (1396ی هەتاوی) چالاکی کرێکاریشاری سەقز “عیزەت نەسری” لەگۆڕەپانی دایکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی (جلی مەدەنی) سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کران.
پێنج شەممە 7ی بەفراباری 2717ی کوردی هونەرمەندێکی کوردی دانیشتوی ورمێ بە ناوی”پەیمان میرزا زادە” لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت.
مەلایەکی کوردی وتاربێژی مزگەوتی گوندی(کوپیچی خواروو)ی سەربە شاری بانە بەناونیشانی”محەممەد ئەدیبی” لەسەرداوای ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی(دادگاە ڕوحانیت) لەشاری هەمەدان کرا.
دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە بیانوی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کانی کوردستانی تێکڕا 15 ساڵ بەندیخانەیان و دوور خستنەوەیان بەسەردا سەپاو بۆ ڕادەستی بەندیخانەی کرمان کراونەتەوە.
$کۆلبەر و کاسبکار$
کاسبکاری کورد بە ناوی “عەتا موحەممەدزادە” و هاوژینەکەی بەناوی”سوغرا تەیموری” دانیشتوی گەڕەکی شرۆچکەی گوڵانی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی ڕاوەدوونانی تڕۆمبیلی ئەم کاسبکارە کوردە کە هەڵگری ئامێری ڕسیڤێری مانگی دەستکرد بوون و هەوڵی دەرباز بون لە دەستی هێزە ئەمنیەکان دەدەن توشی ڕوداوی هاتوچوو دەبن و بەو هۆیەوە ئەو دووکەسە گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی زانیاری گیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ئەنجامی دەسترێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “زەنجان” کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی”هیوا”بە توندی بریندار دەبێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرگری دەکرێت لە چارەسەر کردنی برینەکانی.
رۆژی یەک شەممە 12ی سەرماوەز، لە سەر سنوری ماکۆ دوو کۆڵبەری کورد بەناوەکانی،(نەورۆز بادپا) و (سمکۆ چەلەپی) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی بریندار دەکرێن و بەهۆی زۆری ڕێژەی برینەکانی سمکۆ چەلەپی، ناوبراو لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی هێرشەکانیان لە ناوچە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکاران، چەندین کەس بریندار و دەست بەسەر دەکرێن و شتومەکەکانیاندا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
فەرزاد قادری” کۆڵبەرێکی 25 ساڵان خەڵکی گوندی “نیسانە” سەر بە ناوچەی “نەوسود ” لە دەڤەری هەوراماناتی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی 30 ڕەزبەری ئەمساڵدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاقی(پای) بریندا دەبێت، ئێستا دۆخی تەندرووستی ناوبراو نالەبارە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی ناوبراو لە ئارادایە.
ئەوڕۆ چوارشەممە 14ی سەرماوەزی 1396ی هەتاوی دوو کرێکار لەگوندی مەڵکەندی پولدەشت بەهۆی پڕوکانەوە گیانیان لەدەست دا.
شەوی ڕابردوو (14ی سەرماوەزی 1396) گرووپێک لەکۆڵبەران لەکاتێکدا کە هیچ چەشنە بارێکیان پێنەبوو لەکاتی گەڕانەوە لەناوچەی سنووری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە بۆماوەی چەند کاتژمێر دەسبەسەر وکەوتنە بەر لێدان وبێ ڕێزی.
چوارشەممە 15 سەرماوەزی 1396هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (ئێدریس بایزیدی) کوڕی قادر 25 ساڵان، خەڵکی گوندی (سینگان) سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی سەرمای زۆرەوە، سەرما بردی و گیانی لە دەستدا.
کۆڵبەرێکی کورد بەناوی “سیروان” خەڵکی گوندی “ئاڵمانە”ی سەر بە مەریوان، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە تاشە بەردەوە لە ناوچەی “تەتە”ی سەر بە هەورامان بە توندی بریندار دەبێت و دەبرێت بۆ نەخۆشخانە.
شەمە 18ی سەرماوەزی 2717ی کوردی (1396ی هەتاوی) لە گوندی بێتووشی ناوچەی (ئالان)ی سەردەشت یەکینەیەک لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرشتی (سەرگورد سەمەدی) کاروانێک کە کاسبکارانی کورد بەر دەسترێژی تەقە دەدەن
لەمەوبەر کۆڵبەرێکی شنۆیی بە ناسنامەی (خدر تابناک)، خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە کێوە سنوورییەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە لاقەکانی لە دەستدا و دەستیشی زیانی جیدی پێ گەیشتووە.
شەممە 18ی سەرماوەزی 1396ی هەتاوی دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئیسحاق حەبیبێ” و” سرور محەممەدی” لەنێوان ناوچەی سیاناو و مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران بریندار بوون.
ڕۆژی 25ی سەرماوەزی ساڵی 1396 ی هەتاوییدا لە نێوان گوندە کانی بێتوش و مەزنێ سەر بە شارستانی سەردەشت، هێزەکانی سپای پاسداران کاسبکاران دەدەنە بەر دەسڕێژ و 2 گەنج بە ناوەکانی موحەممەد بەهرامی و عوسمان ئەحمەدی بە بیانوی کۆڵبەری دەکوژن.
سێ شەممە 28ی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “کانی خودا” لە پیرانشار، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامی گولە باران کردنیان کۆڵبەرێکی کورد بە توندی بریندار دەبێت.
30 سەرماوەزی2717ی کوردی (1396 هەتاوی) لە نزیک ئاوایی زەلێ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقە لە دەستەیک کۆڵبەر دەکەن، لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی عادڵ محمدپور کوری ئێبراهیم خەڵکی ئاوایی سیاومە بە خەستی بریندار دەبێت.
30 سەرماوەزی 1396 هەتاوی، سێ کرێکاری کورد بە ناوەکانی :”بنیامین گووڵمحەممەدی” کوڕی تاهیر خەڵکی گوندی “دشوان” سەر بە شاری سەڵماس و ” محەممەد زەیدی” کوڕی “نیزام‌ئەدین ”گیانیان لەدەست دا.
دووشەممە 4ی سەرماوەزی ئەمساڵ کۆڵبەرێکی کورد بە ناو ” کەریم مەحموودی ” لە لایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “سەوڵاوا” بە تەقەی ڕاستەوخۆی کوژرا.
9ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی لەنێزیکی سنووری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری کوردستانی شاری بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی “هادی ئەمینی” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
6ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی،لەدرێژەی کوشت وبڕی کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی “ڕەحمەت سلێمان زادە” 33ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا.
هێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک لە سەردەشت بریندار دەکەن.
ناعەدالەتی، نارەزایەتی و گردبوونەوەی شارومەندان
بەرگری لە بەڕێوە چونی ڕێوڕەسمی یادکردنی عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە لایەن دەزگای کولتوری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
نەبونی ئەمنیەتی پیشەیی و نەدانی 15 میلیارد تمەن لە حەق دەستی دواکەوتوی کرێکارانی شارەوانی مەریوان
پتر لە 2300 منداڵ لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەدەست بەد خۆراکیەوە(سوء تغذیە) دەناڵێنن.
ڕێژەی بێکاری گەنجان لە پارێزگای سنە ڕوو لە هەڵکشانە.
مەترسی پاراستن(ایمنی)ی قوتابخانەکانی ورمێ هەڕەشەیە لەسەر گیانی قوتابیان.
هێرش بۆ سەر گوندێکی ئیلام / سووکایەتی و لێدانی ژنان و دەستبەسەر کردنی.
مووچەی کرێکارانی شارەوانی مهاباد بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سپای پاسداران
منداڵانی شین ئاوێ بەهۆی خەسارەکانی سووتان بەردەوام ئازار دەچێژن.
نەبونی ڕێگاو بانی پێویست و شیاو بۆ هاتوچۆی پتر لە سەد گوندی ئەلیگودەرز.
تەپوتۆزخوێندنگاکانی مێهران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داخست.
کارەسات / گرفتی تەندروستی و ڕۆحی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان.
دابەزینی بەرچاوی هێزی کڕینی بنەماڵەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕەوشی دژوار ونەگونجاوی بوولەرزە لێدراوانی کرماشان وڕوانگەی گاڵتەئامێز وناپەرپرسانەی بەرپرسان.
دۆخی نالەباری ئابووری خەڵکی شاری “تیکاب” سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پارێزگای سنە پێشەنگی فرۆشتنی گورچیلەیە.
کۆبونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی کارگەی پرۆفیلی ورمێ و دواکەوتنی موچەکانیان
بەرپرسی قوتابخانەی ئیسلام ئاوای ورمێ بەبیانووی لەبەرچاونەگرتنی سەرپۆش لەلایەن قوتابیانی کچەوە دەستی دایە هەڵپاچینی قژەسەری قوتابیان وهەرئەم کارەیش بووە بەهۆی ناڕەزایەتی توندی بنەماڵەی قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە.
دووشەممە 27ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بازنەی تیکاب- تەختی سڵێمان شارۆمەندێکی کورد بەناوی کەریم سپێهری دەبێتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەو هۆیەوە بە توندی بریندار دەبێت و ڕادەستی نەخۆشخانەی تیکاب دەکرێت.
وەزیری ئێران داواکاری بڵاونەکردنەوەی ڕاستیەکانی بوومەلەرزەیە/ قازنجەکانی دەسەڵات گرنگترە لە چارەنوسی ملوێنها مرۆڤ.
خوێندکارانی خوێندنگای سەرەتایی پارێزگای ئیلام لە هەمبەر خوێندن و وەرگرتنی زانست و زانیاری بەرەو ڕوی بارودۆخێکی ناحەز بونەتەوە و خوێندن زۆرتر وەک کارەساتێکی ڕۆژانە دەبینن و بەرەو ڕوی گرفتگەلی چارەسەر نەکراوەی ڕۆژانە دەبنەوە.
6ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، کۆمەڵێک لەکرێکارانی شارەوانی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی وەرنەگرتنی مووچە پاشەکەوتەکانیان لەچەندد مانگی ڕابردوو دەستیان دایە ناڕەزایی بەکۆمەڵ لەبەرانبەر شارەوانی ئەم شارە.
گیان لەدەستدان وبرینداربوونی 4کەس لەدرێژەی ناڕەزایی دەربڕینە مەدەنییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
6ی بەفرانباری 2717ی کوردی لەشاری بوومەلەرزەلێداوی سەرپێڵ زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک لە خێوەتی بومەلەرزەلێداوان لە ئاگردا سوتان.
$خۆکووژی$
16ی سەرماوەز، پیاوێکی 73 ساڵەی مەهابادی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە: ئەحمەد ئەحمەدیان ناسراو بە ئەحمەد شایستە.
خۆکوژی لەنێوان بوولەرزە لێدراوانی کرماشان بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی
3ی بەفرانباری 1396 ی هەتاوی کەسێک بە ناوی ئەحمەد فەیزی دانیشتوی گەڕەکی “تروەڕێزە “ی کامێران خۆی کوشتوە. لە هەواڵەکەدا هاتوە ناوبراو خێزاندارە و دوومنداڵی هەبوە
ڕۆژی هەینی 1ی سەرماوەزی ساڵی 1396 هەتاوی کەسێک بە ناوی گوڵموراد عەزیزی لە ماڵەکەی خۆێیدا بە مەبەستی خۆکوژی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
$ژنان$
پێنج شەممە 9ی سەرماوەزی ساڵی 1396ی هەتاوی کچێکی گەنجی کورد بەناونیشانی “شوعلە زەربان”کچی محەممەد خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
چوارشەممە22ی سەرماوەزی ئەمساڵ، ژنێکی 27ساڵ تەمەن بەناونیشانی “کەریمی” کەدایکی دوو منداڵە،لەشاری ئیلام کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی 24 ی سەرماوزی 1396 لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی “نەسیم سەعیدی” ناوی باوک ڕەزا سەعیدی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دابوە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
جومعە 24ی سەرماوەزی 2717ی کوردی (1396ی هەتاوی) ژنێکی چالاکی مەدەنی کورد بە ناسناوی “روقەییە سەعیدی” لە جوانڕۆ دەستی داوەتە خۆ کوشتن و پاش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.
لە بڕواری 6ی بەفرانبار ژنێک تەمەن 26 ساڵ بەناوی “هاجەر سادقی” ئاگری لە جەستەی خۆی بەر داوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
%78.6 ڕێژەی بێکاری ژنان لە پارێزگای سنە
$ژینگە$
کەشوهوای ورمێ تەندروستی شارۆمەندان دەخاتە مەترسیەوە
2ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، ڕووبەرێکی فراوان لە قامیشەڵانەکانی “گۆلی زرێبار”لەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سوتێنرا.
وشکبوونی 90٪ی گۆلی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە مەبەستی هەناردەکردنی “گاز” بۆ ئوروپا و ڕێکەوتنی وڵاتی تورکییە و ئێران و ڕاکێشانی “بۆڕی گاز ” بێ گومان ڕووبەرێکی زۆری سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەبەر. ئەو پڕۆژەیە جگە لەوەی چەندە سروشت و لێڕەوار و مەزراکان کاول و لەناو دەبات، گوندی قەڵایچی لە بۆانیش لەناو دەبات.
$باکووری کوردستان$
لە چوار گوندی سەربە شارۆچکەی پاسووری ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا. ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد ڕایگەیاند، کە لە چوار گوندی سەربە پاسووری ئامەد تا کاتێکی نادیار هەموو جۆرە هاتوچۆیەک قەدەغە دەبێت.
دادگا دەمیرتاش دادگایی دەکات، بەڵام ئیزنیان نەدا بەشداری دادگا بێت.
دوێنێ 15.12.2017 پۆلیسی تورکیا گەنجێکی کوردبە ناوی موراد ئاراج دەستبەسەر دەکات، بەڵام لە کاتی بردنی بۆ ناوەندی پۆلیس، ئەو گەنجە کوردە دەبه نه قاتی سێهەمی ناوەندی پۆلیسەوە و لەوێوە دەیخەنە خوارەوە.
سیاسەتوانی کوردی باکوری کوردستان “جودت ئایاز” دانیشتوی پارێزگای موش سەرەڕای هۆشداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن بەرپرسانی وڵاتی سربستان ڕادەستی وڵاتی تورکیا کراوەتەوە.
گیراوانی زیندانی خارپێت 58 ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن
نایلە بارش هاوسەرۆکی پارتی هەرێمی دیموکراتییەکان – بەدەپە لە ئاگریلە لایەن حکوومەتی تورکیا دەستبەسەر کرا.
رۆژئاوایی کوردستان
سوپای تورکیا جارێکی تر گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد.
$باشوری کوردستان$
خەڵکی خورماتوو داوای ڕەوانەکردنی هێز لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.
بەردەوامی توپبارانی باشوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە.
دوو پێشمەرگە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یەک مانگ پێش ئیستا لە کاتێکدا سلێمانی بەرەو هەولێر ئەرۆشتن لە ناو شاری کەرکووک ئەکەونە ناو بازگێکی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە و بەدیل دەگیرێن.
رەشید ئەفشار و سەعدی موعەز دو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانن کە لە کاتی چون بۆ هەولێر لە بازگێکی حەشدی شەعبی لەکەرکووک قۆڵبەست کراون. ئەم دو کەسە لە بەڕواری 17 ئۆکتۆبەردا لەکاتی پاشەکشێکردنی هێزەکای پێشمەرگە لەکەرکووک دەستبەسەر کراون.
رۆژنامەوانێکی کورد بەناوی (گریڤان فەرمان) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی شاری سلێمانیەوە لە کاتی گواستنەوەی هەواڵ دەست بەسەر کراوە و تاکو ئێستە ئازاد نەکراوە.
ژمارەیەک گەنجی کەرکووک لە باشووری کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی عێراقەوە دەسبەسەرکران
کوژرانی 2 کەس و بریندار بونی پتر لە 76 کەس لە خۆپیشاندەرانی باشوری کوردستان
دوای خۆپیشاندانەکانی 18ی ئەم مانگە، لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و تا ئیستا چارەسنوویان نادیارە.
$مین$
ووشەممە 13ی سەرماوەزی 2717ی کوردی(1396ی هەتاوی) لە سنوری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین سێ کەس گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
پێناسەی ئەم کەسانە بەم جۆرەیە: کەسێک بە ناوی عەلی عەسکەر مەلیک خەتایی (حزب ئەڵا) و دایک (شاه زەینەب تاراج) تەمەن 55 ساڵ و پوری ناوبراو (ڕوقیە تاراج) تەمەن 50 ساڵ لە ئەنجامی تەقینەوەکە گیانیان لە دەست دەدەن.
لەکاتی گەرانی بەدوای ئاسن و کۆکردنەوەی ئاسنە کۆنەدا، لە شاخێکی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن هاوڵاتییەکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا.
سێ‌شەممە 21 سەرماوەزی 1396 هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی “بەمۆ” سەر بە شاری “ئەزگەلە” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەک کەس کوژراو و یەک کەسی دیکە بریندار بوو.
پێنج شەممە 23ی سەرماوەز یەکیک لە فەرمانبەرانی ناوەندی خاوێن کردنەوەو هەڵگرتنەوەی مین بە ناسناوی “یەزدان نەزەری” لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەی “قەڵاوێزان”ی سەر بە مێهران بە هۆی تەقینەوەی چاشنی مینی پوچەڵ نەکراو بریندار بوو.
لەیەکێک لەناوچەکانی سەرپێڵ زەهاو کەهەنووکە شوێنی نیشتەجێبوونی خێوەتی پترلە 60بنەماڵەی بوولەرزە لێدراوە،مینی دژە تانکی لێ دۆزراوەتەوە،ئەم مینە دژەتانکانە لەلایەن دوو منداڵی بوولەرزە لێدراو لەشوێنی خێوەتەکان دۆزراوەتەوە
1 ی بەفرانبار 1396 مێرمنداڵێکی کرماشانی بەناونیشانی “دانیال خەدیوو” کەلەبوولەرزەی کرماشان ڕزگاری ببوو پاش کۆچ کردنیان بۆپارێزگای خوزستان،شاری شووش،ناوچەی چەنانە(فکە) بەهۆی تەقینەوەی مین هەم ڕوومەت وچاو وپێ کانی خەساری گەورەیان بەرکەوت.
$ئیتر$
هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر مەخمور شەرمەزار دەکەین، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی بەجێ بێنێت.
پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ئیلامی بە ناوی “شەریف زولفەقاری” لە وڵاتی سویس کۆتایی بە ژیانی خۆێ هێنا. ناوبراو دە ساڵە هاتووەتەوڵاتی سویس و داوای پەنابەری لە وڵاتی سویس کردبو و لەئاکامدا دوای دەساڵ مافی پەنابەری قبوڵ نەکراوە.
17ی دیسەمبەری ئەمساڵ، چوارکەس لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەرپەلامار ولێدانی پولیسی یونان. ناونیشانی ئەم چوار پەنابەرە کوردە”فەخرەدین محەممەدڕەزایی، هومەن بەهمەنی، کەیوان ئازەرپوور،کامەران ئورمییەیی”
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
#02-01-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,655
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 02-01-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 91%
91%
添加( سەریاس ئەحمەد 03-01-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on03-01-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,655

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,783
图片 104,247
书籍 18,881
相关文件 94,694
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!