دەستەی گەشتوگوزار ئاماری هاتنی گەشتیاران لەساڵی 2017 رادەگەیەنێت
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
ئاوارە حەمیدئاوارە حەمید
دەستەی
گەشتوگوزارگەشتوگوزار ئاماری هاتنی گەشتیاری لە 2017 راگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی دووەمی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردوە.
وتیشی، لە ساڵی 2016 ملیۆنێک و 600 هەزار گەشتیار رویان لە هەرێمی کوردستان کرد، لە کاتێکدا لە نۆ مانگی یەکەمی 2017 زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاونەتە هەرێم.
رۆستی ئاماژەی بەوەشکرد، بە بەراورد بە ساڵی پێشتر هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 زیادیکردووە ئەمەش لە رێگەی دانانی پلانی گونجاو و هاتنی گەشتیار لە رێگەی گروپ و کۆمپانیایی تایبەتەوە ئەنجامدراوە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری باسی لەوەشکرد، هاتنی گەشتیار لە رێگەی کۆمپانیا و وەک گروپ هانی دەستەکەیانی داوە کە ئاسانکاریان بۆ بکات هەروەها لە شوێنی مانەوەش داشکانیان بۆ بکرێت.
[1]
01-01-201801-01-2018