ئاماری توندوتیژییەکانی یەکێتی پیاوانی هەرێمی کوردستان
یەکێتی پیاوانی کوردستانیەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند، لەساڵی 2017 دا 74 پیاو لە سەرتاسەری
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستاندا خۆیان کوشتووە و پێنج پیاوی دیکەش لەلایەن ژنەکانیانەوە بەهاوکاری کەسانی تر کوژراون.
یەکێتییەکە ڕوونی دەکاتەوە لەماوەی ساڵی 2017 دا پیاوان 614 سکاڵایان لەسەر توندوتیژی هاوسەر و منداڵەکانیان تۆمار کردووە.
بورهان عەلیبورهان عەلی سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ئەم ئامارە نیشانی دەدات کە توندوتیژییە خێزانییەکان لەسەر پیاوان زیاتر بووە بە بەراوردکردن بە ساڵانی پێشوو.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا
ئەژی ئیبراهیمئەژی ئیبراهیم سەرۆکی یەکێتی پیاوان لقی
هەولێرهەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمساڵدا پیاوان 614 سکاڵایان تۆمارکردووە، لەکاتێکدا ساڵی 2016، 583 سکاڵا بووە ئەمەش نیشانی دەدات ساڵ بە ساڵ ژمارەی سکاڵاکان هەڵدەکشێت.
هەر بەپێی ئامارەکەی یەکێتی پیاوان، لە ئەمساڵدا پێنج پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە و بەیارمەتی کەسانی تر کوژراون، لە ساڵی 2016دا هەشت حاڵەتی لەمجۆرە هەبووە.
ئامارەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تێکڕای ئەو پیاوانەی کوژراون یان خۆیان کوشتووە یان سوتاون 74 حاڵەت بووە، لە ساڵی 2016دا 70 حاڵەتی لەو شێوەیە لەلای یەکێتی پیاوان تۆمار کراوە.
[1]
01-01-201801-01-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!