خۆپیشاندانەکانی ئێران لە هەولێرەوە بەڕێوەدەبرێن!
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە چەند رۆژی ڕابردوودا، 9 هاووڵاتیی خەڵکی
کرماشانکرماشان بە تۆمەتی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.
[2]
- رۆژنامەی کەیهان نزیک لە رابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە چاپی عەرەبی ژمارەی ئەمڕۆی دا، بڵاوی کردۆتەوە کە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرپەرەشتی کراوە و لە دوو شاری
هەولێرهەولێر لە عێراق و هیرات لە ئەفغانستان بەڕێوەدەبرێن.
[3]
- لە
سنەسنەش خۆپیشاندان دەستیپێکرد.
[3]
- کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵە، بە تەقەی هەنگی سنووریی لە
ورمێورمێ بە سەختی بریندار کرا.
[2]
- هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی خۆپێشاندانی شارەکانی ئێران و کوردستان خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری دەڕەشاری پارێزگای
ئیلامئیلامیان دەسبەسەر کرد. هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو خوێندکارە کوردەی بە ناوی ئیحسان محەمەدی کارناسی باڵای مێژوو لە زانکۆی تاران ڕاگەیاندووە.
[2]
باشووری کوردستان
- منداڵێکی کوردی ئێزدی لە خانەی بیسەرپەرشتانی
موسڵموسڵ دۆزرایەوە.
[1] ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys