|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📊 راپرسییەک لەبارەی گێچەڵی سێکسی لە زانکۆ و پەیمانگاکان | Group: Statistics and Surveys | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Update this item!
| 👁️🗨️ | 👂
راپرسییەک لەبارەی گێچەڵی سێکسی لە زانکۆ و پەیمانگاکان
📊 Statistics and Surveys
رێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO) لە هەولێرهەولێر ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە پرسی گێچەڵی سێکسی لەنێو قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا خستەڕوو، بەپێی راپرسی توێژینەوەکە 52%ی کچان لە زانکۆ و پەیمانگاکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی هەولێر و سلێمانیسلێمانی و گەرمیانگەرمیان و سۆرانسۆران و هەڵەبجەهەڵەبجە ئەنجامدراوە و 400 فۆرم بەسەر کچان دابەشکراون، 321 کەسیان وەڵامەکەیان بە بەڵێ بووە لەبەرامبەر ئەوەی رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە لەلایەن هاوپۆلەکانیان، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و تەنانەت بەشێکیان لەلایەن خودی مامۆستاکانیانەوە، هەر بەپێی دەرئەنجامەکەش 79 کەس وەڵامەکەیان نەخێر بووە.
بەگوتەی ئەڵوەند تەڵعەت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە رێکخراوی پاو، ئامانجیان لە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە بریتیبووە لە هەڵوەستەکردن لەسەر دیاردەیەکی شاراوە لە کۆمەڵگەی کوردستان، کە بریتییە لە دیاردەی گێچەڵی سێکسی بە کچان، هەروەها ئامانجمان ئەوەبوو پەردە لەسەر بابەتێکی لەوجۆرە هەڵبدەینەوە و زانیاری چەندیی و جۆریی سەبارەت بە دیاردەیەکی لەو شێوەیە بەدەستبخەین و بیخەینەڕوو.
بە بڕوای ئەڵوەند تەڵعەت دیاردەی گێچەڵی سێکسی شتێک نییە تایبەت بێت بە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە و رەگ و ریشەیەکی کولتووری و کۆمەڵایەتی قووڵی هەیە.
ئەڵوەند تەلعەت دەڵێت: جیاوازی لەنێوان گێچەڵی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی هەیە، گێچەڵی سێکسی جۆرە رەفتارێکە کەسێک بەرامبەر رەگەزی بەرامبەر دەیکات بە شێوەی زارەکی یان ئاماژەکردنێک کە مەبەستی سێکسی لەپشتەوە بێت.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت: بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکە، 73%ی بەشداربووان گێچەڵی سێکسییان بەرامبەر کراوە، لەوانە 19.9%یان لە زانکۆ بوون، 14.5%یان لە پەیمانگا بوون، 9.5%یش لە زانکۆ و شوێنە گشتییەکانیان هەڵبژاردووە، 7.2%ش لە پەیمانگا و شوێنە گشتییەکان، لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیشدا 48.9%ە کە ئەمەش رێژەیەکی بەرزە، بەشێوەیەکی گشتیی ئەوانەی ئاماژەیان بە ناوی زانکۆ و پەیمانگا داوە وەکو شوێنێک کە تێیدا رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە، رێژەکەی دەگاتە سەرووی 52%. [1]
25-12-201725-12-2017 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
⁉️ Items Property - Meta-Data
|
|
|