بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، نوسینگەی
هەولێرهەولێر
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات بەرهەمهێنانی
نەوتنەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو 235 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، کە لە سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت و وزەی هەرێم دەستیکەوتووە، ئاستی بەرهەمهێنان لە کیڵگە نەوتییەکانی هەرێم، لە رۆژێکدا 235 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی تێپەراند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانە لە دوو مانگی رابردوودا، بە بەروارد بە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەم.
ئه و سەرچاوەیە، رونیکردۆتەوە، بەر لە ڕووداوەکانی 12ی تشرینی یەکەم، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان، لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، 565 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
بەپێی داتاو ئامارەکان ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەم، بەم شێوەیەی خوارەوە بوە:-
تاوکێ: 110000
تەقتەقتەقتەق: 13500
شێخانشێخان: 40000
فیشخابوو: 4500
کۆڕمۆر: 13000
سەرسەنگ: 10000
سەرقەڵا: 5000
هەولێر: 3000
خەلەکانخەلەکان: 2000
ئەتڕوش: 22000
عەین سیفنی: 8000
دەمیرداغ: 4000
کۆی گشتی: 235.000
[1]
25-12-201725-12-2017