ڕوونکردنەوە لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیانەوە
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
لای هەمووان ڕوونە لەپێش دەست پێکردنی ئەمساڵی خوێندنەوە، ئێمە وەک گروپێک لە مامۆستایانی گەرمیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی
سلێمانیسلێمانی و دەڤەرەکانی دی دورلە دەستی حزبی بەردەوام هەڵوێست و چالاکیمان لە خۆپیشاندان و جاڕدانی بایکۆت و کۆبوونەوە، دیبەت، گەیاندنی داواکاریەکان بە یوئێن و نوێنەری ئەمریکا لە
هەولێرهەولێر و... هەبووە و بەردەوامیش ئەبین،
بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێ پێویستە بە وردی و ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
ئێمە بە پرس و ڕاوێژ و بەگوێرەی ئەو زانیاری و پێدراوانەی هەیمانە لەسەر چەند خاڵێک کۆکین و جەخت دەکەین.
1 ئیدانەی کوشتن و گرتن و فڕاندنی هاوڵاتیان دەکەین لەلایەن میلیشیاکانی حزبەوە.
2 بەردەوامیدان بەبایکۆت و سەرتاسەریکردنی.
3 لەیەکەم ڕۆژەوە پەیام و فشاری مامۆستایان خەباتێکی مەدەنی بووە،لەم خەباتە بەردەوام دەبین و کۆڵنادەین.
4 ئێمە دڵۆپە خوێنی منداڵ و مرۆڤێکی ئەم گەرمیان و نیشتمانە لامان لە هەموو شتێ گرنگترە،
5 لەگەڵ پشتیوانیمان بۆ هەر هەوڵ و فشارێکی خۆڕسکانە و خەمخۆرانە بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ خۆپیشاندانی هیچ گروپێکی تر نین بەتایبەت کە گومان و ئەگەری بەلاڕێدابردنی زۆر و لەبارە.
20-12-201720-12-2017 ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!