ماوەی چوار ڕۆژە #شاسوار عەبدولواحید#ی هاوسەرم، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە دوو ئۆتۆمبێلی جام ڕەش لەنێو فرۆکەخانەی شاری #سلێمانی# فڕێنراوه و تاوەکو ئێستا بێ سەرو شوێنە، داوا لەرێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و نوێنەرو کونسڵخانەی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان دەکەم هەوڵێکی جدی بدەن تاوەکو چارەنوسی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا بکەن و وەک سەرەتایترین مافیش دەرفەت بدرێت من و منداڵەکانمان چاومان پێیبکەوێت.
دوبارەی دەکەینەوە کە چارەنوس و ژیانی شاسوار عەبدولواحید لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
هاوسەرو منداڵەکانی شاسوار عەبدولواحید
#22-12-2017#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,827