دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کە دەروازە #کۆڵبەر#یەکان داخراون 25 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی و لە نێویاندا 8 کۆڵبەر بە گوللەی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان لە سەرما ڕەق بۆتەوە و ئەوانی تریش بریندار و کەمئەندام بوون.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی کۆڵبەرانی سنوری نێوان #حاجی ئۆمەران# و #پیرانشار#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کە دەروازەی کۆڵبەرانی سەر سنور داخراوە 8 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 13شیان برینداربوون.
وتیشی هەر لە ماوەی ئه و دوو مانگەدا کۆڵبەرێکی تریش لە سەر سنوری نێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار بەهۆی سەرماوە ڕەقبۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکەی دواڕۆژ ئەوەشی ڕونکردەوە لەم ماوەیەدا سێ کۆڵبەری دیکەش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەمئەندامبوون.
لەگەڵ داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێڕەوی فەرمی کۆڵبەرانیشی داخستوە، ئەمەش وایکردوە کە لە پێناو دابینکردنی بژێوی خۆیان کۆڵبەران به و شوێنانەدا هاتوچۆبکەن کە ڕێگە پێنەدراون، ئەمەش مەترسی زۆری کردۆتە سەر ژیانیان.[1]
#22-12-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,047 times
Write your comment about this item!