مەراسیمی سێ رۆژەی بەشیر ئیسماعیل حاجی زاهیر، یەک لە قوربانییەکانی خۆپیشاند...
باکووری کوردستان
- سوپای تورک بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز، لە چیای جودی سەر بە شاری
شڕناخشڕناخ و چیای گابار-ی سەر بە شاری
مێردینمێردین-ی باکوری کوردستان-ەوە، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.
[3]
باشووری کوردستان
- مەراسیمی سێ رۆژەی
بەشیر ئیسماعیل حاجی زاهیربەشیر ئیسماعیل حاجی زاهیر و
محەمەد تەها بێتواتەییمحەمەد تەها بێتواتەیی هەردوو قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی
رانیەرانیە بەڕێوەچوو.
- لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەران بە تایە سووتاندن هەندێک لە رێگاکانی ناو شارۆچکەکەیان گرت.
[4]
- لە رانیە و
حاجیاواحاجیاوا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و هێزەکانی ئاساییش چەند کەسێکیان گرت.
[4]
- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، داوای لە مامۆستایانی سنوری پارێزگاکە کرد لە ڕۆژی
24-12-201724-12-2017وە بایکۆتی خۆێندن بکەن.
[4]
- گردبوونەویەکی جەماوەری لە بەردەم باخی گشتیی ناوەندی شارۆچکەی ڕانیە دەستیپێکرد و ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک ئامادەی بوون.
[3]
- وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان-ی عێراق رایگەیاند، ئه و هەواڵانەی باس لە جوڵاندنی هێزی عێراقی بۆ هەرێم دەکەن بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دورن لەڕاسیتەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.
[1]
- رەوشی
تەقتەقتەقتەق بەتەواوی هێور بووتەوە، بەڵام جوڵەی شەقام و بازاڕەکەی وەک جاران نییە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە کە دەستیان لە سووتاندن و زیانگەیاندن بە 17 فەرمانگە حکومی بارەگا حیزبییەکانی ناوچەکە گەیاندووە، تاوەکو ئێستا بەفەرمانی دادوەر 11 لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر کراون.
[2]
- بەڕێوەبەری کارەبای
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت، رەوشی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیش لە 6 بۆ 7سەعات دەبێت.
[1]
- کوڕ و کچێکی کوردی ئیزدی لەدەستی
داعشداعش رزگارکران، سێ ساڵ و چوار مانگ کۆیلەیی و بندەستی چەکدارانی داعش بوون.
[2]
- ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادیی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرۆژەی خۆیان ڕاگەیاند وەکو بەدیلێک بۆ سیستەمی دەسەڵات و دەڵێن: تەنیا بە ئاواکردنی سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، دەتوانرێت سیستەمێکی گەندەڵ و داڕوخاو بەلاوەبنرێت.
[3]
- هێزێکی سوپای عێراق، ڕێگای سەرەکی
کەرکوککەرکوک -
موسڵموسڵ-یان کۆنتڕۆڵکرد، بەرپرسێکی یەکێتیش لە مەخمور دەڵێت: بۆ خۆجێگیرکردن و چاودێریی ڕێگاکە هاتوون.
[3]
- داعش شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپە هاوەن باران دەکەن و چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیش وەڵامیان دەدەنەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی
دێرکدێرک لە کانتۆنی
قامیشلۆقامیشلۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەیی ژنانی کورد دەستی بە کارەکانی کرد. کۆبوونەوەکە بە بەشداری 210 ئەندامی ژن و بە دروشمی یەکێتی ژنانی کوردستان گەرەنتی یەکێتی نیشتمانی کوردە بەڕێوەچێت.
[3] ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کاتشناسیو ڕووداوەکا