عێراق 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەنداوەکان قەرزدەکات
📊 סטטיסטיקה וסקרים
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سەرپشککردووە، بۆ دانوستان و ئیمزاکردنی وەرگرتنی قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار، بەمەبەستی چاککردنەوەی بەنداوەکان.
لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانوونی یەکەم بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت “ئەنجومەنی وەزیران رەازمەندی دەربڕیوە لەسەر سەرپشککردنی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، بۆئەوەی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی دانوستان بکات.
دەشڵێت “بەپێی ئه و دەسەڵاتپێدان و راسپاردانە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان دەسەڵاتی قەرزکردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلاری هەیە لە بانکی نێودەوڵەتی بەمەبەستی چاککردنەوەی بەنداوەکانی عێراق“.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری
بەنداوی دەربەندیخانبەنداوی دەربەندیخان ئەمڕۆ چوارشەممە بەدواڕۆژی راگەیاند “زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخانی لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی نێودەوڵەتی و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانەوە مەزەندە کراوە، ئێمە نازانین چەنده، بەڵام لەکاتی دانوستاندا دەردەکەوێت چەند بۆ دەربەندیخان تەرخان دەکەن“.
خانی رونیشیکردەوە “لەوانەیە له و قەرزە بەنداوی دەربەندیخان پشکی گەورەی بەربکەوێت، چونکە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، سەرەتا زیانەکان تەنیا بۆ بەنداوی دەربەندیخان خەملێنراون، بەڵام دواتر حکومەتی عێراق، پرۆژەی چاککردنەوەی سەرجەم بەنداوەکانی هەرێم و عێراقیشی خستەسەر“.
[1]
20-12-201720-12-2017 ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!