ئێمە وەک کۆمەڵێک لە کەسایەتی #دۆڵی شاورێ# بە پێویستی دەزانین سەبارەت بە بارودۆخی ناهەمواری شارۆچکەی #ڕانیە#، ڕای گشتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چەند خاڵێک ئاگادار بکەینەوە:-
0. پشتگیری هەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنی و ڕەوا دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی گرفت و قەیرانە بنچینەییەکان.
0. سەرجەم هێز و لایەنە ئەمنییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە کوشتن و بریندارکردنی هاوڵاتیان و هاوشاریان ڕەتدەکەینەوە.
0. هەڵکوتانەسەر و سوتاندن و تاڵانکردنی هەموو دەزگایەکی حکومی و حزبی و تایبەت و ماڵ و مڵکی هاوڵاتیان ڕەتدەکەینەوە.
0. هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بوونەتە مایەیی پشێوی و نیگەرانی و ئازاردانی خەڵک بەرپرسیار دەبن لە هەر ڕووداوێکی تری نەخوازراو.
کۆمەڵێک لە کەسایەتی و چالاکانی شاری ڕانیە و دۆڵی شاورێ
ڕانیە
#20-12-2017#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,479
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!