رانیە خەمبارە!
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی
گمگمگمگمی سەربە شاری
موشموش، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و نۆ ئەندامی
هەدەپەهەدەپە و
دەبەپەدەبەپە-یان دەستگیرکرد.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک ناوچەکانی
کرماشانکرماشان و
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاوی هەژاند.
[1]
باشووری کوردستان
- لە
رانیەرانیە بەهۆی کوژرانی 2 گەنجەوە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ، لە زۆرێک لە شوێنەکان پرسە و ماتەمینی دانراون. رانیە خەمبارە. خەڵکانێکی زۆر بە دروشمی شەهید نامرێت بەرەو پرسەکان بەڕێکەوتن.
- بەهۆی قەدەخەی هاتوجۆ و بڕیاری حوکمی سەربازییەوە شاڕۆچکەکانی
چەمچەماڵچەمچەماڵ،
کفریکفری،
تەقتەقتەقتەق ئارامبوونەتەوە.
[1]
- لە
شارەزوورشارەزوور خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.
[1]
- خۆپیشاندان لە رانیە دەستیپێکردەوە و دەستیانگرت بەسەر مەکۆی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕاندا.
[1]
- بارەگای حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان -
حسکحسک لە رانیە سووتێنرا.
[1]
-
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە حکومەتی هەرێم کشانەوە.
[1]
- بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبپەسێرێت.
[1]
- لە تەکیە کارمەندێکی ئاساییش کوژرا.
[1]
- لە
قەڵادزێقەڵادزێ، خۆپیشاندەران بارەگای یەکگرتوویان سوتاند.
[1]
- خۆپیشاندەرانی ڕانیە مەکۆی گۆڕانیان سوتاند.
[1]
- قایمقامی کفری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و بڕیاریدا بە ڕێگە گرتن لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و ناشبێت خۆپیشاندەر دەمامکیان پێوەبێت.
[2]
- سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند ئەگەر پێویست بکات شەوانە بەردەوامی بە قەدەخەی هاتووچۆ دەدەن و دەشڵێت لەپێناو ئاڵۆزنەبوونی زیاتری دۆخەکە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
[3]
- رۆژنامەی عوکازی سعودی ئاشکرایکرد،
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی لە ئێستادا تاوتوێ چەند بژاردەیەک دەکات بۆ داخستنی دۆسیەی کوردستان، جەخت لەوەشدەکاتەوە یەکێک لە بژاردەکان هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستانە.
[2]
- کونسوڵخانەی ئێران لە
هەولێرهەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی خۆپیشاندان و تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکان نزیکنەبنەوە.
[3]
- پاراستنی ئاسایشی شاری
سلێمانیسلێمانی بە هێزەکانی حەفتای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە و فەرماندەرەکی ئه و هێزەش دەڵێت پاراستنی ئاسایشی سلێمانی لە ئێستادا لە ئەستۆی ئێمەدایە.
[2]
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە بەوەکالەت رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە بۆ ئەو کەسانەی کە رۆژی رابردوو شەهید کراون دەکەینە پشوو هەروەها سەرجەم چالاکییە سیاسییەکان رادەگیرێن و ئاڵای سەرجەم حیزبە سیاسییەکان دادەگیرێن.
[3]
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێک نادرێت و هیچ جۆرە خۆپیشاندانێکی رێکخراویش لەئارادا نییە، هاوکات لەنێو شاری سلێمانی سەرجەم ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەرا داخراون و بڵاوە بە هێزە ئەمنییەکان کراوە.
[3]
-
سروە عەبدولواحیدسروە عەبدولواحید، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی گیانی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و ئاماژەش بۆئەوە دەکات نازانرێت لای کێیە، یەکێ دەڵێ لای دژە تیرۆر و یەکێ دەڵێ لای بنەماڵەیە.
[4]
- وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی لەبەردەم ئەنجومەنەکەیان بڵاوەیپێکراوە هێزی سەر بە حکومەتە.
[2]
- خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی ڕانیە دەیانەوێت دەست بەسەر ماڵی
عەوڵا بۆرعەوڵا بۆر-دا بگرن و هێزێکی زۆری ئەمنی-ش بۆ ڕێگرییکردن لە دەوری ماڵەکە کۆبوونەتەوە.
[4]
-
رەهبەر سەید ئیبراهیمرەهبەر سەید ئیبراهیم، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە
کۆیەکۆیە لەبارەی زیانەکانی خۆپیشاندانی دوێنێی قەزاکە دەڵێت، ئەرشیفی 300 ساڵ سووتێندراوە، شارۆچکەی تەقتەقیش وا وێرانکراوە بە 50 ساڵ ئاوەدان ناکرێتەوە.
[3]
- لە هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.
[1]
- لە قەڵادزێ و حاجیاوا خۆپیشاندەران هێرشیان کردەسەر کۆمیتەکانی یەکێتی و بەو هۆیەشەوە 7 کەس برینداربوون و پاشتر بارەگاکانی یەکێتی، گۆڕان، حزبی شیوعی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان سووتێنران.
[1]
- سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەریان گەیشتنەوە باشووری کوردستان.[1
- نێردەی نەتەوە يەکگرتووەکان لە عێراق
یۆنامییۆنامی، ئەمڕۆ ڕەخنەی لە توندوتيژييەکانی هەرێم گرت و نيگەرانی خۆی پيشاندا لەسەر ئه و زيانە گيانی و ماڵييانەی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە، داواشی لەلايەنەکان کرد بارودۆخەکە ئارام بکەنەوە.
[2]
-
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و سوپای عێراق تۆپبارانی هێزە نەناسراوەکەی سنوری شارەدێی
زنانەزنانەیان کرد و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بەسەر بەشێک لە گوندەکانی ئەو شارەدێیەدا دەسوڕێتەوە.
[4]
- بوومەلەرزەیەک هەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند.
[1]
- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاشکرایکرد، لەلایەن چەند گەنجێکەوە هێرش دەکرێتە سەر پرۆژەی ئاوی
بێستان سووربێستان سوور و حەوزەکانیان بەتاڵ کردوەتەوە، بەوهۆیشەوە زیاد لە 150 هەزار هاووڵاتی بێئاو بوون.
[2]