یەک لە بریندارەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکان
باکووری کوردستان
- ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەکانی چیگلی، کەمال پاشا، کارشیاکا، عەلی ئاغا، مەنەمەن، بالچۆڤا، قەرەباغلار، تیرێ و تۆربا عەلی ی سەربە ئیزمیر و 51 ئەندامی
دەبەپەدەبەپە و
هەدەپەهەدەپەیان دەستگیرکرد.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی
کەوپەڕکەوپەڕ سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بە سەختی بریندار کرا.
[5]
باشووری کوردستان - خۆپیشاندان
- بۆ ڕۆژی دووەم خۆپیشاندان لە سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە،
کۆیەکۆیە و
ڕانیەڕانیە دەستپێکردەوە. پۆلیس و ئاساییش تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن و هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە قوربانیی لێکەوتۆتەوە.
[1]
- بەهۆی خۆپشاندانەکانەوە باری ناوخۆی باشووری کوردستان پشێوییەکی زۆری تێکەوتووە و بارودۆخەکە زۆر ترسناک بووە.
[1]
- لە
کفریکفریش خۆپیشاندان دەستی پێکرد و رێگای کفری -
کەلارکەلاریان گرت.
[1]
- خۆپیشاندەرانی کفری هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە بارەگای ناوچەی پارتیشەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت.
[1]
- خۆپیشاندەران رێگەی هەردوو مەرزی
باشماخباشماخ و
سەیرانبەنسەیرانبەنیان گرت و بەو هۆیەشەوە جموجۆڵی بازرگانی وەستا.
[1]
- خۆپیشاندەران لە کۆیە بارەگای قایمقامیەتی کۆیە و مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان، بارەگای
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بارەگای
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بارەگای پ
ارتی دیموکراتی کوردستانارتی دیموکراتی کوردستان و چەند فەرمانگەیەکی حکومەتیان سووتاند.
[1]
- لە
تەقتەقتەقتەق خۆپیشاندەران بارەگای حیزبەکانیان سووتاند.
[1]
- بارەگای
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی و پارتی لە کفری سووتێندرا.
[1]
- بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگە سەرەکییەکانی
هەورامانهەورامان داخران.
[1]
- بەهۆی ناکۆکیی ناو خۆپیشاندەرانەوە شەوی رابردوو خێوەتی مانگرتنەکەی
بەردەرکی سەرابەردەرکی سەرای سلێمانی لابرا.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای
سلێمانیسلێمانی راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، بەهۆی کوژاندنەوەی وێستگەی کارۆغازی
چەمچەماڵچەمچەماڵەوە کارەبا بڕاوە. وێستگەکە دوێنێ بەهۆی هێرشی خۆپیشاندەرانەوە کوژێنرایەوە.
[2]
-
ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کورستان، لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانیدا دەستگیرکرا.
[1]
- لە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێی سەربە
دهۆکدهۆک، ڕێگری کرا لە ئەنجامدانی خۆپپیشاندان و هێزەکانی ئاساییش دوو کەسیشیان دەستگیرکرد.
[3]
- لە
شارەزوورشارەزوور خۆپیشاندان دەستی پێکرد و رێگەی نێوان سلێمانی و
دەربەندیخاندەربەندیخان داخرا.
[1]
- بەپێی هەندێک سەرچاوە: لە کۆیە و تەقتەق 19 کەس برینداربوون.
[1]
- بارەگای پارتی و کۆمیتەی یەکێتی لەتەکیە سوتێنران.
[1]
- لە
رانیەرانیە، مەڵبەند و کۆمیتەی یەکێتی سوتێنران و 2 کوژرا و زیاتر لە 80 کەسیش بریندارن.
[1]
- دوای سوتاندنی کۆمیتە و مەڵبەندی یەکێتی لە شارۆچکەی ڕانیە، خۆپیتشاندەران مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامیشیان سوتاند.
[1]
- بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە سلێمانی زۆرتر لە 10 کەس برینداربوون و دەیانیش لەلایەن پۆلیس و ئاساییشەوە دەستگیرکراون.
[1]
- لە کفری لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەوەوە تا سبەی هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت.
[1]
- بەرپرسی رێکخستنی لقی پارتی لە رانیە دەڵێت گوللەی خۆپیشاندەران بەر بارەگاکەمان دەکەوێ و مەترسی لەسەر ئەندام و پاسەوانەکانمانە، بەڵام ئێمە تەنیا تەقە بە ئاسماندا دەکەین بۆ ئەوەی تەقەکەرەکان دووربکەونەوە.
[4]
- لە راگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای
چەمچەماڵچەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت سەرجەم دەسەڵاتە ئەمنییەکانی قەزاکە دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی (حوکمی عەسکەری) و لەکاتژمێر 8 ئەمشەوەوە هاتووچۆ رادەگیرێت و سبەی چوارشەممەش لەسەرجەم دامودەزگاکان جگە لەدەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەکان کرا بە پشوو.
[2]
- رەوتەکەی عەمار حەکیم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکان لە هەرێم دەردەبڕێت و داواشدەکات دەسەڵاتداران بە سەرکوتکردن و دەستگیرکردن روبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە.
[2]
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ڕەتیکردەوە کە
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هیچ فەرمانێکی دەرکردبێت سەبارەت بە جوڵاندنی دەستەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ کوردستان، لەکاتێکدا کە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەرێت.
[2]
- سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بڕیاری راگرتنی دەوامی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە سەرجەم خوێندنگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم له و سنورە دەرکرد.
[2]
باشووری کوردستان
-
بومەلەرزەبومەلەرزەیەک سنوری شاری هەڵەبجە و شارەدێی
خوڕماڵخوڕماڵی هەژاند.
[1]
- لە سنووری
مەخموورمەخموور شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و کۆمەڵێک چەکداری
داعشداعش روویدا، لە شەڕەکدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و تەرمی پێنج چەکداری داعشیش جێماون.
[4]
- هێزەکانی ئاساییش لە سلێمانی دەستیانگرت بەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی-دا و دایانخست.
[1]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکرا.
[1]
-
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە
خورماتووخورماتوو هێزی زۆرتری بڵاوەپێکرد.
[1]
-
تەڤگەری ئازادییتەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، هەڤاڵمان
ئازاد عومەر محەمەدئازاد عومەر محەمەد ناسراوبە حاجی ئازاد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی بەیانی ئەمڕۆوە ڕۆیشتووەتە بازاڕ و دیار نەماوه و لەهەموو پەیوەندییەک دابڕاوە، دەشڵێت:دڵنیاین لای ئاسایشی سلێمانیە و لەچوارچێوەی ئه و شەپۆلی گرتن و دەسبەسەرکردنانەدا دەستبەسەریان کردووه.
[3]