خۆپیشاندان لە چەمچەماڵ
باکووری کوردستان
- لە 30 ناوچەی سەر بە شاری
دەرسیمدەرسیم، کە دەکەونە دەوروبەری شارۆچکەکانی قسلە، خۆزات، پیلەموریە، پولور و ناوەندی شاری دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
[3]
- لەسەر بەکارهێنانی ناوی کوردستان لە پەرلەمانی تورکیادا، دەمەقاڵی کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و پارتی دیموکرتای گەلان (هەدەپه). لەکاتی تاوتوێکردنی بودجەی2018 بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری، پەرلەمانتاران گوتاریاندا. مستەفا ئەلیتا، پەرلەمانتارانی ئاکپارتی رووی قسەکانی ئاراستەی پەرلەمانتارانی
هەدەپەهەدەپە کرد و رایگەیاند باسکردن لە کوردستان و ئاماژەپێدانی جوگرافیاکەی لەسەر نەخشە، بەمانای دابەشکردنی خاکی تورکیا دێت، کەس رێگە بەمە نادات، لەم وڵاتە کورد و تورک پێکەوە دەژین، هەموومان تورکیاین، لێرە کەس بۆی نییە بەرگری لەم تیرۆریستە ناپاکانە بکات، چونکە قبوڵناکرێت.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک ناوچەی سەرپێڵ
زەهاوزەهاوی گرتەوە و هاووڵاتییان هەستیان پێی کرد، بەڵام زیانی بەدواوە نەبوو.
[1]
باشووری کوردستان
- بەڕێوبەری شارەدێی
سیدەکانسیدەکان ئاشکرایدەکات، کە سوپای تورکیا لە دوای تۆپبارانکردنی ناوچەکانی سیدەکان، هێزی زیاتری لە سنورەکەدا جێگیرکردووە.
[3]
- خۆپیشاندان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوری شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ رویدا و خۆپیشاندەران رێگای سەرەکیی
سلێمانیسلێمانی-یان گرت.
[1]
- لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ، 2 کاژێر کارەبای نیشتمانی بۆ شارۆچکەکە زۆرکرا.
[1]
- بەرپرسێکی
یەکێتی مامۆستایانیەکێتی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، تایبەت بە کێشەی
مووچەمووچەی مامۆستایانی هەرێم بڕیاریانداوە وەفدێکیان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
[2]
- لە
کەرکوککەرکوک لە چەند شوێنێکەوە هێرش کرایەسەر هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی. بەپێی سەرچاوە ئێڕاقییەکان چەند کەس لە هێرشکەران دەستگیرکراون.
[1]
- بوومەلەرزەیەک ناوچەی
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتەوە و هاووڵاتییان هەستیان پێی کرد، بەڵام زیانی بەدواوە نەبوو.
[1]
- ڕاپۆرتێکی ستراتیجی ئەمریکی هۆشداریدا لە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە لایەک و ئێران لەلایەکی تر لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینی ئەوەش دەکات کە پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی روو لە ئالۆزبوون بکات و بگاتە ئاستی پێکدادان.
[2]
- بەرپرسێکی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە، ئاشکرایدەکات، دوای لێکترازانی 8 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی ڕووداوەکانی
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەرەوە، لەئەمڕۆوە 16ی کانونی یەکەمی 2017 بەشێوەیەکی پڕاکتیکی ئەو لیوایانە دەچنەوە شوێنی نوێی کارکردنیان.
[2]
-
کۆمەڵەی هەنگەوانی کوردستانکۆمەڵەی هەنگەوانی کوردستان رادەگەیەنێت، لە دەیەمین کۆنگرەی هەنگەوانی عەرەب و وڵاتانی سەر دەریای سپی لە مسیر، هەنگوینی کوردستان لەنێو 24 وڵاتدا بەپلەی یەکەم و بە باشترین هەڵبژێردراوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورک لە گوندی بالیی سەربە شارۆچکەی بلبلێی هەرێمی
عەفرینعەفرین، زەوییەکی دوو هەزار مەتریی زەیتوونی داگیرکرد و دەستیکردووە بە کردنەوەی ڕێرەوەیەک بۆ گەیاندنی سەربازەکانی بۆ کانتۆنی عەفرین.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- نەشتەرگەرییەکی دیکە بۆ
کۆسرەت رەسوڵکۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان