ژیناو لە نەخۆشخانەکانی کوردستان کەمدەبێتەوە و نرخی بەرزتر دەبێتەوە
📊 ئامار و راپرسی
نزیکەی شەش مانگە
ژیناوژیناو (موغەزی) لەنەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، ئەوەش نەخۆشەکانی ناچارکردووە لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بەدوایدا بگەڕێن، بەڵام هەندێجار نەبوون و درەنگکەوتنی هاوەڵی نەخۆش لە هێنانی ژیناوەکە، کێشەی تەندروستی بۆ نەخۆش دروستکردووە.
کەمی و نەبوونی ژیناو لە نەخۆشخانەکان وایکردووە نرخی یەک بوتڵ لە 65 سەنتەوە بۆ دۆلارێک بەرزببێتەوە، ئەو پێداویستییە سەرەکیەی نەخۆش لە وڵاتەکانی تورکیا، ئێران، سعودیە و هیندستان هاوردە دەکرێت.
زۆری سکاڵای نەخۆش لە نەخۆشخانەکان وای لە کاربەدەستانی تەندروستی کردووە بۆ کڕینی 20 هەزار بوتڵ ژیناو پەنا بۆ قەرز ببەن. ئەو ژمارەیەش تەنیا بەشی دوو هەفتە دەکات و کێشەی کەمی و نەبوونی ژیناو چارەسەر ناکات.
بەغدا بەچەند هەنگاوێک بەشە دەرمانی هەولێری کەمکردەووە، هەنگاوی یەکەم لە ساڵی 2016دا بوو کە رێژەی دەرمانی کردە لە 50%، بەڵام لە 2017 ئەو رێژەیە کەمتربووەوە بۆ لە 25%، دوای گشتپرسی سەربەخۆیش رێژەکە بۆ لە 8% کەمکرایەوە.
بەپێی ئامارەکانی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی، ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێنج ملیۆن و 780 هەزار بوتڵ ژیناو هەیە. لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 30 هەزار بۆ هەولێر، دوو ملیۆن و 420 هەزار بۆ سلێمانی و ملیۆنێک و 42 هەزاریشیان بۆ دهۆک پێویستە. وەزارەت ئێستا بۆ هەرسێ پارێزگاکە تەنیا 150 هەزار بوتڵی ژیناو لە کۆگانیدا ماوە.
[1]
15-12-201715-12-2017