بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,763) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,743 | وێنە 58,085 | پەڕتووک PDF 10,763 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,015 |
📊 هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل 60% زیادیکردووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل 60% زیادیکردووە

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەهۆی جیاوازیی رەسمی گومرگی و ئەو ئاسانکاریانەی بۆ بازرگانان دەکرێ، هەرێمی کوردستان بووەتە سەنتەرێک بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ شارەکانی عێراق، بەو هۆیەشەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل 60% زیادی کردووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە 11 مانگی رابردوودا لەڕێگەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە 75 هەزار و 648 ئۆتۆمبیل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، ئەمەش بە بەراورد بە 11 مانگی ساڵی رابردوو 60% زیادی کردووە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە (رووداو)ی گوت: بەپێی بەدواداچوونمان بۆ هۆکاری زیادبوونی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، جیاوازیی رەسمی گومرگی و ئەو ئاسانکارییەی لەپێدانی مۆڵەت و تابلۆ و بەناوکردن بۆ بازرگانان دەکرێت، بووەتە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە سەنتەرێک بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل، لێرەوە ئۆتۆمبێل بۆ شارەکانی عێراق دابین بکرێ.
نەوزاد ئەدهەم دەڵێت 70%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەمساڵ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون بە بازرگانانی عەرەب فرۆشراون، چونکە لە هەر 10 هەزار دۆلارێک نزیکەی 2000 دۆلار جیاوازیی نرخ لەگەڵ ئەوێ هەیە، بۆ نموونە ئەگەر نرخی ئۆتۆمبێلێکی بچووک لێرە بەتابلۆوە 10 هەزار دۆلار بێ‌، لەوێ‌ بە 12 هەزار دۆلارە.
ئەم جیاوازی نرخە وای لە بازرگانانی ئۆتۆمبێل لە عێراق کردووە، لە جیاتی ئەوەی ئۆتۆمبێل لە دوبەی و شوێنەکانی دیکەوە هاوردە بکەن، روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەمەش دەرفەتێکی باشی بۆ هەندێ بازرگان و خاوەن کۆمپانیا رەخساندووە کە لەم بێ بازاڕییەی هەرێمی کوردستاندا فرۆشیان زیاد بکات.
کۆمپانیای هەدار بۆ بازرگانیی گشتی و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، 90%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەیان دەکات بە جوملە بە بازرگانانی عێراقی دەفرۆشێ.
دێبەر خەسرەو سمایل، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هەدار بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی فرۆشمان لە ناوخۆی کوردستان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 70% دابەزیوە، بەڵام بۆ شارەکانی عێراق فرۆشمان نزیکەی 50% زیادی کردووە، ئەمساڵ نزیکەی 1500 ئۆتۆمبیلمان بە بازرگانانی عەرەب فرۆشتووە.
لە عێراق زۆرتر خواست لەسەر ئۆتۆمبیلی تازەی کۆریی تابلۆ هەولێر هەیە، بۆیە 90%ی ئەو ئۆتۆمبیلانەی هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێن، ئۆتۆمبیلی تازەی کۆرین، دوای ئەویش خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی ئەمریکییە، بە رێژەیەکی کەمیش داوای ئۆتۆمبیلی تازەی ژاپۆنی و ئەڵمانی دەکەن.
دێبەر دەڵێت: ئەو جوڵەیەی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەهۆی هەناردەکردنی ئۆتۆمبیلە بۆ شارەکانی عێراق، بۆیە ئەگەر لەژێر گوشاری بەغدا، بەڕپرسانی هەرێمی کوردستان رەسمی گومرگی هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل هاوشێوەی بەغدا لێبکەن، بازاڕمان بە تەواوی پەکی دەکەوێ‌.
پێشتر لە عێراق بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلێکی تازە دەبوو ئۆتۆمبلێکی کۆن بمرێنی، بەڵام ساڵی رابردوو هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری فرۆشتنی تابلۆی دا، بۆیە نرخی تابلۆ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ کوردستان نەما، بەڵام رەسمی گومرگی بە رێژەی 25% زیاد کرد، ئەمەش جیاوازییەکی زۆری لە نرخدا دروست کرد.
موسەننا حەسەن ئەلڕاوی، پێشتر کۆمپانیا و پێشەنگای فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی لە شاری دەرعای سووریا هەبوو، دوای شەڕی نێوخۆی سووریا لقێکی کۆمپانیاکەی و پێشەنگایەکی لە شاری هەولێر کردووەتەوە. موسەننا ئۆتۆمبیل لە دوبەی هاوردە دەکات و دواتر بە جوملە بە بازرگانانی عێراقی دەفرۆشێتەوە.
موسەننا گوتی: فرۆشمان بە بەراورد بەساڵی رابردوو زیادی کردووە، ساڵی رابردوو تەنیا نزیکەی 1250 ئۆتۆمبێلمان فرۆشت، بەڵام ئەمساڵ 2500 ئۆتۆمبیلمان فرۆشتووە.
موسەننا حەسەن لەبارەی هۆکاری ئەو بازاڕە گەرمە دەڵێت: حکومەتی عێراق 25% نرخی ئۆتۆمبیل رەسمی گومرگی وەردەگرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان 5% وەردەگرێت، ئەمەش جیاوازیی لە نرخدا دروست کردووە، بۆ نموونە ئەگەر ئۆتۆمبێلێک دوای رەقەمکردن نرخەکەی بگاتە 30 هەزار دۆلار، لە عێراق نزیکەی 33 هەزار دۆلار دەکات، بۆیە بازرگانانی عێراق بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی کوردستان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێن تابلۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتیش هەولێریان بۆ دەبەسترێ، چونکە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەتابلۆی کاتی ئۆتۆمبیل داخڵ بکرێ‌.
موسەننا حەسەن دەڵێت: ئۆتۆمبێلی تابلۆ هەولێر لە شارەکانی بەسرا، نەجەف، کەربەلا و حیللە ئەوەندە زۆر بووە، کاتێک لە ترافیک لایتێک دەوەستی وا هەست دەکەی لە هەولێریت.
بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ماوەی سێ ساڵە بەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتووە، داهاتی خەڵک کەمبووتەوە و خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبیل کەمی کردووە، ماوەی دوو ساڵە خواست لەسەر کڕین و ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبیل بەشێوەیەکی گشتی کەمبووە، بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلە تازەکانیش وەک جاران نەماوە.
لە ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانیدا بە ئاشکرا هەست بەو قەیرانە دەکرێ‌. هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2014 بە بەراورد بەساڵی 2013 بەرێژەی 30%ی کەمی کردووە، لە ساڵی 2015 رێژەکە بۆ 56% هەڵکشاوە، ساڵی رابردووش رێژەکە بۆ 74% زیادبووە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵ ئەم بازرگانییە جوڵەیەکی تێکەوتووە، هاوردەکردنی 11 مانگی ئەمساڵ بەبەراود بەساڵی رابردوو بەرێژەی 60% زیادی کردووە.
ئەندازیار هونەر عەبدوللەتیف، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جیهان بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبیلی تویوتا لە هەولێر، رایگەیاند بەهۆی قەیرانی دارای فرۆشیان بە بەراورد بەپێش قەیرانی بەرێژەی 75% دابەزیوە، بەڵام فرۆشی ئەمساڵیان کەمێک زیادی کردووە.
هونەر گوتی: ئەمساڵ فرۆشمان تا بەر لەئەنجامدانی ریفراندۆم باش بوو، نزیکەی 20% بە بەراورد بەساڵ رابردوو زیاتربوو، بەڵام دوای ریفراندۆم فرۆشمان زۆر دابەزی، بۆیە دەتوانم بڵێم بە بەراورد بەساڵی رابردوو نزیکەی 5 زیادیکردووە.
بەگوتەی هونەر عەبدوللەتیف، خەڵکی شارەکانی عێراق زیاتر خواستیان لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێلی کوالێتی نزم و هەرزانە، بۆیە زیاتر ئۆتۆمبیلی کیا و هۆیوندا دەکڕن، هونەر دەڵێت نزیکەی 15 تاوەکو 20%ی ئۆتۆمبیلی یابانی لە کوردستانەوە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت، ئەمەش رێژەیەکی زۆر نییە، بەڵام جوڵەیەکی خستووەتە فرۆشی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە و کاریگەری بۆ بوژانەوەی ئابووریی کوردستان هەیە. [1]
15-12-201715-12-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 15 2017 9:04AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 15 2017 10:22PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 15 2017 10:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,208 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Dec 15 2017 9:06AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل 60% زیادیکردووە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-12-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ئوتومبیل
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,97 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574