📊 بابەت 374,077 | وێنە 58,950 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,367 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,577
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📊 12 کرێچی لەهەرێم گورچیلەی خۆیان بۆ کرێی خانووەکانیان فرۆشتووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
12 کرێچی لەهەرێم گورچیلەی خۆیان بۆ کرێی خانووەکانیان فرۆشتووە
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، هۆگر کەمال
سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستانکۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان رایدەگەیەنێت، رەوشی کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، دەشڵێت 12 کرێچی بەهۆی نەبوونی پارەوە گورچیلەی خۆیان فرۆشتووە، چەندینی تریش خۆیان کوشتووە و خۆیان سووتاندوە.
بەرهەم قەرەداغی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، بە دواڕۆژی وت بەداخەوە رەوشی کرێنشینان لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی دارایی زۆر خراپ بووە و رۆژ بە رۆژ خراپتریش دەبێت و کار گەیشتۆتە ئەوەی کرێچی گورچیلەی خۆی دەفرۆشێ لەبەر نەبوونی کرێ یان خۆی دەکوژێ و خۆی دەسووتێنێ.
وتیشی بەهۆی ئەوەی کرێنشین لەم قەیرانی دارایی و بێ مووچەییەدا ناتوانێ کرێ بدات، چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی دروست بووە، رۆژانە بە دەیان سکاڵامان لا دەکرێت کە خاوەن خانوو و کرێنشین سکاڵایان هەیە لەسەر یەکتری.
بەرهەم قەرەداغی، باسی لەوەشکرد دوو ساڵ پەرلەمان پەکیخرا نەتوانرا یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2008 هەموار بکرێتەوە کە لەبەرژەوەندی چینی کرێنشینانە، هیوادارم پەرلەمانتاران پشتیوانی هەمواری ئه و یاسایە بکەن، بۆ ئەوەی خاوەن خانوەکان و بازرگانەکان نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان کرێنشین دەربکەن.
ئاماژەی بەوەشدا ئێمە وەکو کۆمەڵەکەمان چەندینجار ئاگاداری حکومەتمان کردووە و داوامان کردووە رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەم دۆخەی کرێنشینان، بەڵام بەداخەوە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.
بەرهەم قەرەداغی، ئەوەشی خستەڕوو ئەوەی لای ئێمە تۆمارە زیاتر لە 80 هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، بەهۆی ئەوەی ناتوانن کرێکانیشیان بدەن تا ئێستا 9 کرێنشینی کورد لە هەولێر و 3 کرێنشینی کورد لە سلێمانی گورچیلەی خۆیان فرۆشتووە، ئەمە جگە لەوانەی ئێمە پێمان نەزانیون، چونکە لە بازاڕی رەش گورچیلەیان دەفرۆشن بە کەسانی بازرگان.
هێمای بۆ ئەوەشکرد چەندین کەسیش بەهۆی ئەوەی نەیانتوانییوە کرێی خانووەکانیان بدەن لەگەڵ هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە، یاخود جیانەبوونەتەوە و ژنەکە لە ماڵی باوکیەتی و پیاوەکەش لە ماڵی باوکی، ئەمە جگەلەوەی چەندین کرێنشین خۆیان کوشتووە و خۆیان سووتاندووە و خۆیان خنکاندووە، تازەترین رووداویش دوێنێ یەکشەممە پێشمەرگەیەک لەگەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، بەهۆی ئەوەی سێ مانگ بوو کرێی نەدابوو خۆی خنکاند.[1]
12-12-201712-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 12-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 12 2017 1:33PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 12 2017 10:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 12 2017 10:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,895 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
12 کرێچی لەهەرێم گورچیلەی خۆیان بۆ کرێی خانووەکانیان فرۆشتووە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,358 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574