لە شارەدێی #حاجیاوا#، ژنێک، کە بە میوانیی چووبووە ماڵی دایکی هاوسەرەکەی، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی دابان-ی شارەدێی حاجیاوای سەر بە شارۆچکەی #ڕانیە#-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێک کوژرا.
لەبارەی ڕووداوەکەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:بە وتەی هاوسەری ژنەکە، لەکاتی خاوێنکردنەوەی چەکی جۆری کڵاشینکۆف، فیشەک لەدەستی دەرچووە و بەر سەری هاوسەرەکەی کەتووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاشیگەیاند:ئەم خێزانە دایک و باوکی (4) منداڵن وە دانیشتووی شاری هەولێر-ن، بە سەردان هاتبوون بۆ ماڵی دایکی پیاوەکە لە حاجیاوا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتیشی:دوای ئەوەی هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە، پیاوەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.
سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکە، ناوبراو، وتی:تەمەنی 30 ساڵە و ناوی (ق. ڕ. ج)ە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتیشی:دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
جێگای ئاماژەیە، ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن و خۆسوتاندن لە دەڤەری ڕاپەڕین بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و لە ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو دووژنی گەنج، یەکێکیان لە شارەدێی سەروچاوە و ئەوی دیکەشیان لە شارەدێی چوارقوڕنە خۆیان سوتاند و هەر ئەو ڕۆژە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان ڕۆژی دواتر گیانی لەدەستدا.
هەروەها، ڕۆژی 5ی ئەم مانگەش، ژنێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ لە شارەدێی حاجیاوا لە ماڵەکەی خۆیاندا بە سێ فیشەک کوژرا.[1]
#09-12-2017#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,840 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!