داخستنی دەروازەکان کاریگەری لەسەر کاری کۆڵبەران کردووە
📊 Statistics and Surveys
کۆڵبەرکۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگا قاچاخەکانی
پیرانشارپیرانشار -
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران بە قاچاخ کۆڵدەبەن، رۆژانە پاسدار و هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لێدەکەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 65 کەس بە گوللەی پاسداران گیانیان لەدەستداوە.
ئێران لە دوای گشتپرسییەوە دەروازە و رێگاکانی کۆڵبەری داخسستوون هەزاران کاسبکاری رۆژهەڵاتی کوردستان دووچاری بێکاری و نەداری کراون، بۆ پەیداکردنی نانی رۆژانە ناچارن پەنا بۆ رێگاکانی پڕمەترسی و مردن ببەن.
کۆڵبەڕێک باسی ژیانی خۆی دەکات و دەڵێت، لەوەتەی سنوورەکان داخراون، 100 تومەنم پەیدانەکردووە و دەشڵێت کارتی کۆڵبەریم هەبوو، رۆژانەکاری خۆم دەکرد، بەڵام لەو دوومانگەی کە سنوورەکان داخراون ناچار کاری کۆڵبەری دەکەم و سینگی خۆم بۆ پاروێک نانی منداڵەکانم خستووەتە بەر گوللە.
کاڵاکان خواردنەوە کحولییەکان و جگەرەن، بەپێی یاساکانی وڵاتی ئێران مامەڵەکردن پێیان سزای 10 ملیۆن تومەن پێبژاردن و سێ ساڵ زیندانیکردنە، راکردنیش لەدەست کەمینی پاسداران بەر دەستڕێژی گوللە دەکەوێت، بۆ گواستنەوەی هەر کارتۆنێک بڕی 30 دۆلار بە کۆڵبەران دەدرێت.
لە گەڵیاندا تا نزیک سنووری گوندەکانی پیرانشار دەڕۆین، حەوت کاژێر رۆشتن هەورازی سەخت و دۆڵ و نشێوی بە مین داچێنراو، لایان روون نییە هەنگاوەکانیان بۆ مەرگە یاخود گەیشتنەوە بە خێزانەکانیان.
کۆڵبەرێکی دیکە باسی رێگە سەختەکانی قاچاخی بۆ رووداو دەکات و دەڵێت نازانم جارێکی دیکە ماڵەوەمان دەبینمەوە یان بە گوللەی پاسداران دەکوژرێم، هەر کات هەنگاو بەرەو ئەو کارە دەبەم، لەماڵ دەبێتە گریان و کەس بە تەما هاتنەوەمان نییە.
بۆ وڵاخدارەکان هاتن و گەڕانەوەیان ئەستەم ترە، جوڵە و پەڕینەوەیان تەنها لە شەودایە، چونکە ئاسانتر دەبنە نێچیری لوولەی تفەنگەکانی پاسداران.
لە 20ی 10ەوە تاوەکو ئێستا شەش کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون پێنج کەسی دیکەش بریندارن، کرێکار و کۆڵبەرە کوردەکان سکاڵای نەداری دەکەن و دەڵێن، ئێران سنوورەکانی لێداخستوون بێکار ماون، سەرباری ئەوەی بە کولەمەرگی نانی رۆژانە پەیدا دەکەن پاسدار رێیان لێدەگرن بەر گوللەیان دەدەن.
ئەمساڵ تاوەکو ئێستا نزیک 65 کاسبکاری ئەو سنوورانە بە دەستڕێژی گوللەی پاسداران گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 15 کەسیشیان بریندار بوونە.
[1]
05-12-2017
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!