1- شێوازی دەستگیرکردن و ڕفاندنی کاک ئەسعەد تەواو پێچەوانەی یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤه، ئەمەش بۆتە هۆی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لای خەڵکی و جارێکیتر سەلمێنرایەوە کە ئاسایشی تاک و کۆمەڵایەتی نەک هەر بوونی نییە بەڵکو لە ژێر مەترسی گەورەدایە، دەبێت هەرچی زووە کۆتایی به و کارە نایاساییانە بهێنرێت.
2- بەکارهێنانی ئه و تاکتیک و ئۆپەراسیۆنەی لە ڕفاندنی کاک ئەسعەد بەکارهێنراوە، بە ئەوپەڕی ئیهانە بە دامودەزگا ئەمنیی و قانونییەکانی شاری ڕانیە و تەنانەت هەموو خەڵکەکەی دەزانین، هەڵمەتی له و شێوەیە تەنها شایستەی ئەوانەیە کە بە کاری تیرۆرستی و خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتبارن، نەوەک خەڵکانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر.
3- سەلامەتی گیانی و جەستەیی کاک ئەسعەد لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانیدایە، لە ئەگەری هەر ئازاردانێک و کارێکی نەخوازراو بەرامبەری، دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ بگرن.
4- هۆشداری دەدەین لە ئەگەری بەلاڕێدابردنی دۆسیەیی کاک ئەسعەد، دروستکردنی هەر سیناریۆ و تۆمەتێکی بێبنەما بەهەر مەبەستێک بێت ڕەتدەکەینەوە، چونکە ئێمە گومانمان لە پاکی و دڵسۆزی کاک ئەسعەد نییه.
5- ماوەی تەنها 48 کاتژمێر دادەنێین بۆ ئازادکردنی کاک ئەسعەد و گەڕانەوەی بۆ ناو هاوشاریان و کەسوکار و ئازیزانی، بەپێچەوانەوە هۆشداری دەدەین لە ئەگەری ڕوودانی کاری نەخوازراو و دەرچوونی بارودۆخەکە لە دەستی خەڵکانی مەدەنی، ئەمەش پاڵپشت بە خوێندنەوەی جددیمان بۆ ئه و واقعە کۆمەڵایەتییەی کە تیایدا دەژین و لەبەرچاومانه.
#05-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,564 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!