📊 بابەت 376,003 | وێنە 59,719 | پەڕتووک PDF 11,156 | فایلی پەیوەندیدار 44,533 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,090
لەم کاتەدا 6 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 06-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📊 100 پاڵاوگە لە ئیدلیب دامەزراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
100 پاڵاوگە لە ئیدلیب دامەزراون
📊 ئامار و راپرسی


لە ئیدلیبی باکووری رۆژئاوای سووریا، کە لەدەست ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە، نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکەحەسەکە و دێرەزوور بە درێژایی سەتان کیلۆمەتر دەگوازرێتەوە و، لەو شارە لە پاڵاوگە کاتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سپی و گازوایل بەکاردەهێنرێت.
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 100 پاڵاوگەی نەوت لەنێوان دار زەیتوونەکانی مەعاڕەت نەعسان دروستکراون و زێڕی رەشی رۆژهەڵاتی سووریا دەپاڵێون.
دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە کۆنترۆڵی حکومەت دەرچوون و هاوردەکردنی نەوتی خاویش لەو کێڵگانە کە هەندێکیان کەوتنە دەست چەکدارانی، داعش زۆر ئەستەم ببوو. بە قاچاخهێنانی کەلوپەلیش لەو ناوچانەی بەدەست ئەو چەکدارانە بوون، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکران، زۆر گران دەوەستا.
بۆ بەکارخستنی نانەواخانەکان و ئۆتۆمبێلەکان و بە مەبەستی گەرمکردنەوە، دانیشتووانی ئاسایی شاری ئیدلیب بوونەتە شارەزای پاڵاوتنی نەوت و، دوای هێنانی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی سووریا، بەرهەمە نەوتییەکان بەسەر خەڵکدا دابەشدەکەن.
جەمیل نەمر، خاوەن پاڵاوگە دەڵێ نەوتی خاو لە دێرەزوورەوە دێت. خەڵکی شارەزا هەن کە تانکەریان هەیە و لە بیرە نەوتییەکانەوە دەیگوازنەوە بۆ ئێرە. ئێمە لەڕێی تانکییەکانەوە دەیپاڵێوین و دەیکەینە نەوتی سپی و بەنزین. ئەوەش بۆ مەبەستی ناوخۆ بەکاریدەهێنین، چونکە ناتوانین لەلایەن حکومەتەوە ئەو بەرهەمانە دەستبخەین یان لە وڵاتێکی دیکە هاوردەی بکەین.
یەک بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە بە 47 دۆلار دەفرۆشرێت، دواتر شۆفێرانی تانکەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک رێگەیەکی 400 کیلۆمەتری دەبڕن، تاوەکو دەیگەیەننە ناوچەی مەعاڕەت نەعسان لە ئیدلب.
ئەبو عومەرەین، شۆفێرێکی تانکەرە و دەڵێت 20 تاوەکو 30 رۆژ دەخایەنێت تاوەکو تانکەرێک نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان دەگوازنەوە بۆ ئیدلیب و، بە دەیان بازگەی هێزەکانی سووریای دیموکرات تێدەپەڕن و، لە هەر بازگەیەکیش باج دەدەن، بە چەشنێک بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تادەگاتە شاری ئیدلب، نزیکەی 17 دۆلار باج دەدەن.
چەکدارانی داعش ئێستا ناوچەیەکی کەمیان لەسووریا بەدەستەوەیە و بەم دواییەش بوونەتە ئامانجی چڕی فڕۆکە رووسی و ئەمریکییەکان.
نەوتی خاو دوای بەتاڵکردنی لە تانکەرەکانەوە، دەخرێتە ناو تانکی گەورە و دەکوڵێنرێت، دوای ساردکردنەوەی لەرێی بۆرییەکان بەرهەمە نەوتییەکانی لێ جیادەکرێتەوە. دواجاریش هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 95 دۆلار دەگاتە دەستی بەکارهێنەر.
ئەو نەوتەی لە مەعاڕەت نەعسان دەپاڵێورێت بەڕێژەی 30%هەرزانترە لەوەی لایەن حکومەتی سووریاوە دێتە ئیدلیب، بەڵام لەرووی کوالێتییەوە لە ئاستێکی نزمدایە و، بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی تەندورستی.
فەرهاد عید، پسپۆڕی نەخۆشی هەناو لە نەخۆشخانەی مەعاڕەت نەعسان دەڵێ ئەگەر ئێمە رۆژانە 35 تاوەکو 40 نەخۆش سەردانمان بکات، لەو ژمارەیە لانیکەم 10 کەسیان نەخۆشی دووەمی هەیە، کە بەهۆی پاڵاوگەکانەوە دروستبووە. دەتوانم بڵێم ساڵانە نزیکەی دوو هەزار کەس بەهۆی کاریگەریییەکانی پاڵاوگەکان نەخۆش دەکەون. هۆکارەکەش دیارە نەوتی خاو بە شێوازی زانستی ناپاڵێورێت.
عەبدولناسری تەمەن شەش ساڵ یەکێکە لەو نەخۆشانە. ئەبویەحیای باوکی عەبدلناسر دەڵێ نزیکەی ساڵێکە پەڵەیەکی رەش لەنێوچاوانی دروستبووە، جەختدەکاتەوە لەوەی ساڵی رابردوو لە نزیک گوندەکەی ئێمە پاڵاوگەی زۆر کاریان دەکرد و دووکەڵی زۆر و گازی زۆریان لێدەهات. ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ زیانی ئەو گازانە. من کوڕەکەم هێناوە، دکتۆر دەڵێت ئەوە لەبەر گاز و دووکەڵی زیانبەخش سەری هەڵداوە. سوپاس بۆ خوا ئێستا خەریکین چارەسەری بۆ دەکەین، بەڵام دکتۆر دەڵێت ئەو پەڵەیە بۆ هەتا هەتایە لەسەر نێوچاوانی دەمێنێتەوە،
بۆ کەمکردنەوی زیانە ژینگەیی و مرۆییەکانی پاڵاوگەکان، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن ئێستا خشتەیان بۆ پاڵاوگەکان داناوە، کە هەموویان لە یەک کاتدا کارنەکەن، بەڵام هێشتاش رۆژانە نزیکەی 20 تاوەکو 25 پاڵاوگە لەم ناوچەیە کاردەکەن و بەردەوامن لە پاڵاوتنی نەوتی خاو.[1]
05-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 05-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ حەسەکە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇸🇾 سووریا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 5 2017 1:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 5 2017 7:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 5 2017 7:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,333 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
100 پاڵاوگە لە ئیدلیب دامەزراون
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574