100 پاڵاوگە لە ئیدلیب دامەزراون
📊 Статистика и опросы
لە ئیدلیبی باکووری رۆژئاوای سووریا، کە لەدەست ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە، نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی
حەسەکەحەسەکە و دێرەزوور بە درێژایی سەتان کیلۆمەتر دەگوازرێتەوە و، لەو شارە لە پاڵاوگە کاتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سپی و گازوایل بەکاردەهێنرێت.
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 100 پاڵاوگەی نەوت لەنێوان دار زەیتوونەکانی مەعاڕەت نەعسان دروستکراون و زێڕی رەشی رۆژهەڵاتی سووریا دەپاڵێون.
دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە کۆنترۆڵی حکومەت دەرچوون و هاوردەکردنی نەوتی خاویش لەو کێڵگانە کە هەندێکیان کەوتنە دەست چەکدارانی، داعش زۆر ئەستەم ببوو. بە قاچاخهێنانی کەلوپەلیش لەو ناوچانەی بەدەست ئەو چەکدارانە بوون، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکران، زۆر گران دەوەستا.
بۆ بەکارخستنی نانەواخانەکان و ئۆتۆمبێلەکان و بە مەبەستی گەرمکردنەوە، دانیشتووانی ئاسایی شاری ئیدلیب بوونەتە شارەزای پاڵاوتنی نەوت و، دوای هێنانی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی سووریا، بەرهەمە نەوتییەکان بەسەر خەڵکدا دابەشدەکەن.
جەمیل نەمر، خاوەن پاڵاوگە دەڵێ نەوتی خاو لە دێرەزوورەوە دێت. خەڵکی شارەزا هەن کە تانکەریان هەیە و لە بیرە نەوتییەکانەوە دەیگوازنەوە بۆ ئێرە. ئێمە لەڕێی تانکییەکانەوە دەیپاڵێوین و دەیکەینە نەوتی سپی و بەنزین. ئەوەش بۆ مەبەستی ناوخۆ بەکاریدەهێنین، چونکە ناتوانین لەلایەن حکومەتەوە ئەو بەرهەمانە دەستبخەین یان لە وڵاتێکی دیکە هاوردەی بکەین.
یەک بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە بە 47 دۆلار دەفرۆشرێت، دواتر شۆفێرانی تانکەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک رێگەیەکی 400 کیلۆمەتری دەبڕن، تاوەکو دەیگەیەننە ناوچەی مەعاڕەت نەعسان لە ئیدلب.
ئەبو عومەرەین، شۆفێرێکی تانکەرە و دەڵێت 20 تاوەکو 30 رۆژ دەخایەنێت تاوەکو تانکەرێک نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان دەگوازنەوە بۆ ئیدلیب و، بە دەیان بازگەی هێزەکانی سووریای دیموکرات تێدەپەڕن و، لە هەر بازگەیەکیش باج دەدەن، بە چەشنێک بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تادەگاتە شاری ئیدلب، نزیکەی 17 دۆلار باج دەدەن.
چەکدارانی داعش ئێستا ناوچەیەکی کەمیان لەسووریا بەدەستەوەیە و بەم دواییەش بوونەتە ئامانجی چڕی فڕۆکە رووسی و ئەمریکییەکان.
نەوتی خاو دوای بەتاڵکردنی لە تانکەرەکانەوە، دەخرێتە ناو تانکی گەورە و دەکوڵێنرێت، دوای ساردکردنەوەی لەرێی بۆرییەکان بەرهەمە نەوتییەکانی لێ جیادەکرێتەوە. دواجاریش هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 95 دۆلار دەگاتە دەستی بەکارهێنەر.
ئەو نەوتەی لە مەعاڕەت نەعسان دەپاڵێورێت بەڕێژەی 30%هەرزانترە لەوەی لایەن حکومەتی سووریاوە دێتە ئیدلیب، بەڵام لەرووی کوالێتییەوە لە ئاستێکی نزمدایە و، بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی تەندورستی.
فەرهاد عید، پسپۆڕی نەخۆشی هەناو لە نەخۆشخانەی مەعاڕەت نەعسان دەڵێ ئەگەر ئێمە رۆژانە 35 تاوەکو 40 نەخۆش سەردانمان بکات، لەو ژمارەیە لانیکەم 10 کەسیان نەخۆشی دووەمی هەیە، کە بەهۆی پاڵاوگەکانەوە دروستبووە. دەتوانم بڵێم ساڵانە نزیکەی دوو هەزار کەس بەهۆی کاریگەریییەکانی پاڵاوگەکان نەخۆش دەکەون. هۆکارەکەش دیارە نەوتی خاو بە شێوازی زانستی ناپاڵێورێت.
عەبدولناسری تەمەن شەش ساڵ یەکێکە لەو نەخۆشانە. ئەبویەحیای باوکی عەبدلناسر دەڵێ نزیکەی ساڵێکە پەڵەیەکی رەش لەنێوچاوانی دروستبووە، جەختدەکاتەوە لەوەی ساڵی رابردوو لە نزیک گوندەکەی ئێمە پاڵاوگەی زۆر کاریان دەکرد و دووکەڵی زۆر و گازی زۆریان لێدەهات. ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ زیانی ئەو گازانە. من کوڕەکەم هێناوە، دکتۆر دەڵێت ئەوە لەبەر گاز و دووکەڵی زیانبەخش سەری هەڵداوە. سوپاس بۆ خوا ئێستا خەریکین چارەسەری بۆ دەکەین، بەڵام دکتۆر دەڵێت ئەو پەڵەیە بۆ هەتا هەتایە لەسەر نێوچاوانی دەمێنێتەوە،
بۆ کەمکردنەوی زیانە ژینگەیی و مرۆییەکانی پاڵاوگەکان، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن ئێستا خشتەیان بۆ پاڵاوگەکان داناوە، کە هەموویان لە یەک کاتدا کارنەکەن، بەڵام هێشتاش رۆژانە نزیکەی 20 تاوەکو 25 پاڵاوگە لەم ناوچەیە کاردەکەن و بەردەوامن لە پاڵاوتنی نەوتی خاو.
[1]
05-12-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!