بەچاودێری سێ وڵاتی زلهێز چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت
📝 курдские документы
ئەمرۆ 2017-12-4 بەسەرپەرشتی
کەریم سنجاریکەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و بە ئامادەبوونی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و فەریق جەمال محمد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرێوەبەر و ئەندامانی بۆردی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرێوەچوو.
لەسەرەتای ئه و کۆبوونەوەیەدا، لەلایەن بۆردی چاکسازیی وەزارەتەوە تیشکخرایە سەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی لەرووی گرینگی و پێویستی و هەلومەرجی گونجاوەوە، کە وەک قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردن پێنج خاڵی سەرەکی نێو پرۆسەکە ئاماژەیان بۆ کرا و دوای گفتوگۆکردن و راگۆرینەوە لەنێوان وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان کە سەرپەرشتی پرۆسەی چاکسازییەکەن، لەگەڵ بەرێوەبەر و ئەندامانی بۆردی چاکسازی وەزارەت هەر پێنج خاڵی ئامادەکراوی بۆردی چاکسازی، لەلایەن وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت قبوڵکرا و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەی چاکسازی رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەیەکی گشتی و درێژخایەنە، بۆ دووبارە رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە لە 35 خاڵ پێکهاتووە و لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا سەرپەرشتی دەکرێت و وەک قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی پرۆسەکەش 5 خاڵی سەرەکی پڕۆژەکە لەمرۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
04-12-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!