وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی ئێران دەکات بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆسەی گۆڕینەوەی نەوت بەرامبەر بەرهەمە نەوتییەکان لە نێوان هەردوولا، مانگی ڕابردوو واژۆکرا.
ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویکردۆتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی ئێران بکات بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆسەی گۆڕینەوەی نەوت بەرامبەر بەرهەمە نەوتییەکان، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە عێراق نەوتی خاو هەناردەی پاڵاوگەکانی ئێران بکات و لە بەرامبەردا تاران بەرهەمە نەوتییەکان بە عێراق بدات.
وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کردەوە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە، ئێران 1.2 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی هەناردەی عێراق کردوە، و پلانیشی هەیە، کە ئه و بڕە بۆ 25 ملیۆن مەتر سێجای ڕۆژانە بەرزبکاتەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و ئێران ڕێککەون، کە ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیل نەوتی #کەرکووک# هەناردەی پاڵاوگەی کرماشان بکەن، ئه و بڕەش لە ئایندە بەرزبکرێتەوە بۆ 25 هەزار بەرمیل، لەبەرامبەردا عێراق بەرهەمە نەوتییەکان وەربگرێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، جەبار لعێبی و بیژەن زەنگەنە، ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، بۆ ڕاکێشانی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بۆ ئێران و گواستنەوەی نەوتی خاوی بەسرە بۆ عەبادان لە ئێران.[1]
03-12-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,908 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!