باکووری کوردستان
- جارێکی دیکە بەبیانووی باری نائاسایی، سەردانی خانەوادەی
عەبدوڵا ئۆجالانعەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە بۆ ئیمرالی ڕەتکرایەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- وا بڕیار بوو ئەمڕۆ لە هۆڵی پاسارگادی شەهرەکی غەربی تارانی پایتەخت مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ
عەلی ئەشرەف دەروێشیانعەلی ئەشرەف دەروێشیان بەڕێوەبچت، کە لە ڕۆژی 26ی ئۆکتۆبەردا لە تەمەنی 76 ساڵیدا گیانی لە دەستدابوو، وەزارەتی کلتور ڕایگەیاند، کە بەڕێوبەردنی ئەو مەراسیمە قەدەغەیە.
[2]
باشووری کوردستان
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک بە گووڕی 3.9 پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری گرتەوە.
[1]
- میدیا تورکییەکان بڵاویان کردەوە کە ئێستا
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی لە تورکیایە و دەیەوێت لە تورکیاوە بچێتە دەرەوە.
[2]
- لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، ژمارەیەک گوللە هاوەن کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە برینداری لێ کەوتووەتەوە، چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی-ش، چیای هەنجیرە بۆردوومان دەکەن.
[2]
- لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران، گەیشتوونەتە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کانتۆنەکان، شارەوانییەکان و شارۆچکەکان لە کانتۆنەکانی
عەفرینعەفرین،
شەهباشەهبا،
گرێسپیگرێسپی،
کۆبانێکۆبانێ،
قامیشلوقامیشلو و
حەسەکەحەسەکە و شارو شارۆچکەکانی سەر بەو کانتۆنانە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد.
[2]
- دەنگدان لە ڕۆژاوا بۆ 2 کاژێر درێژکرایەوە.
[1]
- میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، ئەو چەکانەی دەبنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، لە هێزەکانی هەسەدە دەسەندرێنەوە.
[3]