ئامارە ناڕاستەکانی حکوومەتی ئێران لە مەڕ کوژراوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای ک...
ئاژانسی کوردپا: ئاماری کوژراوەکانی
بوومەلەرزەبوومەلەرزەکەی پارێزگای
کرماشانکرماشان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە هەڵکشان دایە و هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ماوە ماوە ئاماری زیاتر لە بارەی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییان لەو ڕووداوە ئاشکرا دەکەن.
ڕۆژنامەی سوبح ئێران قانون لە زمانی پزیشکی یاسایی ئێران، دوایین ئاماری کوژراوەکانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشانی بە 505 هاووڵاتیی بڵاو کردەوە و ئەوە لە حاڵێک دایە کە پێشتر هەواڵدەرییە فەرمییەکانی حکوومەتیی ئاماری گیان لەدەستداوانی ئەو پارێزگایە بە 437 کەس ڕاگەیاندبوو.
بەپێی ئەو ڕۆژنامەیە، کۆمیتەی گەڕان و پشکنین بە ناساندن و دۆزینەوەی تەرمی 21 کەسی دیکە، ئاماری گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، گەیشتنە 505 کەس، هەروەها کەسێکیش بە بێناونیشان ڕاگەیاندووە.
ئامارەی جیاکاری گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا، بەم چەشنە ڕاگەیەندرابوو.
سەرپێڵ و زەهاو؛ 446 کەس بە ناونیشان و کەسێکیش بێناونیشان. شاری کرند 19 کەس، قەسری شیرین 16 کەس، سلاسی باوەجانی 14 کەس، کرماشان 1 کەس، تازاوا 1 کەس، ئەزگەلە 6 کەس و شائاباد 1 کەس بە ناونیشان و کەسێکیش بێناونیشان ڕاگەیاندووە.
پێشتر، بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری پزیشکی یاسایی ئێران شارەکانی سەرپێڵ و زەهاو 384 کەس، داڵاهۆ 14 کەس، قەسری شیرین 16 کەس، ئەزگەلە 6 کەس کرماشان و تازاواش 1 کەس گیانیان لە دەست داوە و هەروەها دوو کەسی دیکەی بێناونیشان ڕاگەیاندووە.
هەرچەند چەواشەکاری و بەمیدیایی نەکردنی ئاماری کوژراوەکان لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتیی زۆر لەوە زیاترە کە ماوە ماوە باسی لێوە دەکرێت و بەپێی هێندێک لە سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماری گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان بە زیاتر لە 1000 کەس دەخەمڵێنرێت.
[1]
30-11-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!