🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة ١
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 21-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 21-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆21-01-2020
📆20-01-2020
📆19-01-2020
📆18-01-2020
📆17-01-2020
📆16-01-2020
📆15-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅21 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,644) پەڕتووک||
👫 محێدین چنارەیی - محێدین خدر حاجی محەمەد
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
👫 محێدین چنارەیی - محێدین خدر حاجی محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 20-01-2020
باکووری کوردستان
- چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی پارێزگای بەدلیس گیراوە.[2]
باشووری کوردستان
- بیست هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لەژێر هەڕەشەی عەرەبە هاوردەکانە، جووتیارانی کورد لەو سنوورە کە تاپۆی زەویەکانیان هەیە دەڵێن: عەرەبی هاوردە بە پشتیوانی ئیدارەی کەرکوک هاتوونەتە سەریان و بەنووسراوی ساختە دەیانەوێت زەویەکانیان داگیربکەن، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە زەوی و ماڵ
📅 20-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
پرسەی شەڕڤانی شەهید نێچیرڤان لە سەیدسادق بەڕێوەدەچێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 19-01-2020
باشووری کوردستان
- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕڵەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکاری گیانلەدەستدانی (مەجید ئیبراهیم) پێکدەهێندرێت.[2]
- لە گرین گەلەری لە شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ تابلۆکانی 15 شێوەکار کرایەوە. پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیریی و هونەری شارەزوورەوە کرابووەوە و تیایدا 50 تابلۆ نمایش کرابوو. بەشێکی تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازاری دایکان و منداڵانی کورد دەکرد، بەهۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە داگیرکەران بە
📅 19-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە حەسەکە مەراسیمێک بۆ 15 شەهیدی قەسەدە بەڕێوە چوو
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 18-01-2020
باشووری کوردستان
- ئەمرۆ حزب و لایەنە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک کۆبوونەوە بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بارودۆخەی ئیستای کەرکوک و ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کوردانی کەرکوک دەکرێت بەتایبەتی پەراوێزخستنی کورد لە دامەزراندنەکانی شارەکە، پاش کۆبوونەوەکە لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک بڕیاریاندا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن دژ بەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لەلایەن ئیدارەی ئیستای شارەکەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە
📅 18-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 18-01-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 367,934 | وێنە 56,983 | پەڕتووک PDF 10,644 | فایلی پەیوەندیدار 37,704 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 13,352 |
📖 ئەگەر من ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئەگەر من ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم
📖 کورتەباس

حەکیم کاکەوەیسحەکیم کاکەوەیس
ئەگەر من ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم، پێش گشتپرسی لێم دەپرسی: قوربان!... ئایە بە نهێنی هیچ بەڵێنێکتان پێ دراوە؟. دیارە دڵنیای دەکردمەوە کە زۆر بەڵێن دراوون و بەڵێنەکان لە هەڕەشەکان زۆرتر و بەهێزترن و ڕاوێژکارەکان ڕێگای باشیان داناوە.
ئەوجا دەمگوت: قوربان!... کەواتە دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، هەرچی زەویی کشتوکاڵی کوردستان هەیە، تۆو بکرێ و سایلۆکان و عەمباری ماڵە هەژارەکان پڕ بکرێن و سنوور لە هەرچی بەرهەمی سەرفکردن هەیە دابخرێت تا بەرهەمی خۆماڵی پەرە بسێنێ... دەمگوت: ئەم خاکە بەپیتە، چۆن گەنم و جۆ و نیسک و نۆک دێنێ، ئاوهاش بەرهەمی برنج و پەتاتە و تەڕە دێنێ و کەس بە برسێتی ناهێڵێتەوە. دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، هەرچی پارەی دزراو لای تەنگەئەستوورەکانی دەوروبەرت و شازادەکان هەیە، هەندێکی بدرێ بە چەک و هەندێکی بکرێ بە پرۆژەی دروستکردنی هەر کەرەسەیەک کە بە کەڵک بێ: کەوچک و ملچێوک و تیرۆک و موشەممای سفرە و مەسینە و دەورەکڵاش و هەر شتێکی تری پێویست، تا بۆ شتی توڕەهات پەنا بۆ کەس نەبەین و گوێ نەدەینە ئەوەی سنوور دادەخرێ یا داناخرێ!. دەمگوت: دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەوبەر، پێشمەرگە لە یەک لەشکردا گرد بکرێنەوە و شارەزایەکی خوێندەواری نیشتیمانپەروەری بێ فایل بکرێ بە سەرلەشکر و لەبری ئەوەی پێشمەرەگە سەر بەم حیزب و ئەو حیزب بن یا ئەم کەسایەتی و ئەو کەسایەتی لیوای هەبێ، هەموو سەر بە نیشتیمان بن.
ئەگەر ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم دەمگوت: کە بەتەمای گشتپرسیت، دەبوو بە لای کەمەوە دوو ساڵ لەمەبەر، شەقامەکانی شارەکانت لە بەچکە فیرعەونەکان قەدەغە بکردایە تا خەڵکی کوردستان هەست نەکەن شەو و ڕۆژ سووکایەتییان پێ دەکرێ و بە فیشەکی حەرامزادە سەرشێتە بەدمەستە مەغروورەکان دەکوژرێن نەک بە پارچەتۆپی دوژمن!.
ئەگەر ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم، پێش گشتپرسی پێم دەگوت: نە تورکیا دۆستە و نە ئەمەریکا جێی متمانەیە... ئەوەی جێی متمانەیە و وزەی لەبن نایێ، میللەتەکەی خۆتە و تۆش دەبوو پێش دوو ساڵ، دەست لە حیزبایەتی هەڵگری و کارێ بکەی میللەتەکەت، هەر لە وەرزێرێکی خانەقینەوە بگرە تا دوکاندارێکی زاخۆ، هەست بکەن سەرۆکیان هەیە، نەک بکەویتە بارێکەوە، ململانێی ناوچەیی و جەلالی و مەلایی بکەیت!. پێم دەگوت: ئەوەی دەڵێ بە ئیشارەتی پەنجەیەکت مانگ شەق دەکەیت، درۆ بۆ ئەوە دەکا گیرفانی پڕتر بێ... دەبوو دوو ساڵ پێش ئێستا دووریان بخەیەتەوە!. پێم دەگوت: ئەو زەویوزارەی بەرپرسەکانی دەوروبەرت و قەڵەمە بەکرێگیراوەکان داگیریان کردووە و کۆشکیان لێ بنیات ناوە و بۆ قومار و شەوی سوور بەکاریان دێنن، دوو وڵاتی پێ بەڕێوە دەچن و دەبوو دوو ساڵ پێش ئێستا لێیانی وەربگریتەوە و هەمووی بکەی بە پرۆژەی بەرهەمی شیر و گۆشت و کارگەی هەر شتێ کە پێویست بێ، چونکە مانگا لەو بەرپرس و قەڵەمانە سوودمەندترن. دەمگوت: ئەو پارەیەی دەیدەیتە مەشعان جبووری و عەلەوی و شێخەکان، بیدە بە هەژارانی قەومەکەت، چونکە هەر ئەوان بەرگری لە نیشتیمانەکەت دەکەن و پلەوپایە و ڕێزی خۆت و خۆیان دەپارێزن!.
دەمگوت: جەنابی سەرۆک!... بە هەموو ڕاوێژکارەکانی دەوروبەرتان و بە هەموو قەتاری حیمایەی دوای بەرپرسەکان، کاریگەری ئەو بزنەیان نییە کە غاندی لەگەڵ خۆیدا دەیگێڕا. هەرچی خیتابی کادیران و بەرپرسانی ئەملا و ئەولا و دوور و نزیکتان هەیە، بەقەدەر یەک ڕستەی غاندییان نەگوتووە: لەبەر ئەوەی لە ئێوە ڕووتترم، سەرکردەتانم!.
تۆ بڵێی نەیگوتبا: باشە!... ئێستا دەست پێ دەکەین و دوو ساڵی تر گشتپرسی ئەنجام دەدەین؟!. ئەگەر بە گوێی نەکردبام، ئێستا پێم دەگوت: ئەوەی بوو، ئەو تۆوە بوو کە ساڵی 2003 بە دروستکردنەوەی عیراق و لەشکری عیراق و دەستوورەکەی چاندتان. ئێستاش، کە ئەو تۆوە هاتۆتە بەر، تا بۆ بەغدا دابێنن، بەغدا خراپتر پێ دادەگرێ... مەسەلەش عەببادی و مالکی نییە، بەڵکو سروشتی خەڵکی زاڵ و زاڵم و داگیەرکەر هەر ئاوهایە!.
29-11-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-11-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 29 2017 10:07PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 30 2017 9:25AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 30 2017 9:25AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,541 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەگەر من ڕاوێژکاری بارزانی بوایەم
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-11-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەکیم کاکەوەیس
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574