🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
👫 شەماڵ موفتی
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە، لە ساڵی 1955 لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایک بووە و سەرەتای قۆناغی خوێندنی لەوێ دەست پێکردووە.
شەماڵ موفتی دەرچووی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی بەغدای ئەمریکیی ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ – بەشی زانستی گڵی زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977 دا بووە بە مامۆستا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بووە، لەوانە ناوەندیی کاوەی کوڕان و بناری کچان و
👫 شەماڵ موفتی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەماڵ موفتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمەریکێ سەردار
رۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، نووسەر و سەرۆکی ڕۆشنبیرانی کوردی ئەرمەنستان بوو. چل ساڵ بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای تازە تێکۆشانی کردبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 19-02-2018 لە شاری کارکۆڤی ئوکراین کۆچی دواییکرد.[1]
👫 ئەمەریکێ سەردار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمەریکێ سەردار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئومێد سەعید گەوهەر
پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و کوڕی کەسایەتیی بەناوبانگی شاری سلێمانی، سەعید گەوهەر بوو. رۆژی 19-02-2019 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
👫 ئومێد سەعید گەوهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئومێد سەعید گەوهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,317 | وێنە 57,326 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,719 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,587 |
📊 جوڵەی بازرگانی هەرێم لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
جوڵەی بازرگانی هەرێم لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق چەند هەنگاوێکی گرتۆتەبەر بۆ لەباربردن و نەهێشتنی جوڵەی پیشەسازیی و بازرگانی هەرێم، لە گرنگترین رێوشوێنەکانیش ئەو کاڵاو شمەکانەی لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێن وهەناردەی ناوەڕاست وخواروی عێراق دەکرێت لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە گومرگ دەکرێن.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و بەنداوەکان، بەدواڕۆژی ئەمڕۆ چوارشەممە تشرینی دووەم راگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە جووڵە پیشەسازیی و بازرگانییەکانی هەرێم مەترسیان لەسەرە، چونکە حکومەتی عێراق چەند هەنگاوێکی گرتۆتەبەر بۆ لەباربردن و نەهێشتنی.
دەشڵێت ئەو هەنگاو و ڕێوشوێنانەش گرتویەتیەبەر تاڕادەیەکی زۆر کاریگەرییان داناوە و ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوا لەئایندەدا بەتەواوەتی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازیی دەبێت.
ئه و پەرلەمانتارە رونیکردەوە، لە ئێستادا لە کۆی (3500) کارگەی بەرهەمهێنانی کاڵاوشمەکی جۆراوجۆر، زیاتر لە (2000) کارگەیان لە کارکردن وەستاون.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر ساڵانی ڕابردوو، بەنموونە ساڵی (2013) لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانەوە (400 بۆ 500) مۆڵەتی دامەزراندنی کارگە وەرگیرابێت، ئەوا لەمساڵدا (2017) تەنیا نزیکەی 130 مۆڵەت دراوە بە وەبەرهێن و بازرگانان و لەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و ڕوداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر هیچ بازرگان و خاوەن کارێک داوای مۆڵەت و کردنەوەی کارگەی نەکردوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەتی بەغدا دەڵێت گرنگترین ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بریتین لەوەی دەبێت بازرگانانی هەرێم مۆڵەتی کارکردنیان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەربگرن، نەک وەزارەتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئەو کاڵا و شمەکانەی لە کارگەکانی هەرێمەوە بەرهەمدەهێنرێن و هەناردەی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکرێت، لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە گومرگ دەکرێن، وەک هەر کاڵا و شمەکێکی تر کە لە وڵاتانی ترەوە هاوردەی عێراق دەکرێن، تەنانەت زۆرجار جگە لە گومرگکردنی کاڵا و شمەکەکان کۆسپ و لەمپەریش بۆ بازرگانانی کورد دروستدەکەن.
وتیشی 'زیاتر لە (40) ڕۆژە دەروازەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بەداخراوی هێڵدراونەتەوە و ناشزانرێت کەی دەکرێنەوە، ئەوەش وایکردوە تاڕادەیەکی زۆر ئاڕاستەی بازرگانی کە پێشتر لەو دەروازانەوە ئەنجامدەدران بگۆڕدرێن بۆ دەروازەکانی تری سەربە حکومەتی ناوەند.[1]
29-11-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 29-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-11-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 29 2017 4:33PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 29 2017 9:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 29 2017 9:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,449 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
جوڵەی بازرگانی هەرێم لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-11-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هانا چۆمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,963 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574