🏠 בית
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📖 ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا؟ - نهێنی ڕووداوەکان لە 15ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر | קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا؟
چەندین نهێنی لە بارەی کەرکوککەرکوک
ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر، چۆن ڕوویدا ؟
نهێنی ڕووداوەکان لە 15ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر
ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبەرە، فشارەکانی بەغداو هێزە عێراقییەکان بەتەواوی زیادیکردوە، پارتی و یەکێتی هەریەکەیان لەرێگەی کەناڵی جیاوازە پەیامیان بۆهاتووە، لە بارەی هێرشکردن بۆ سەر ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، چەند کۆبوونەوەی ژێر بەژێر بەر لە هێرشەکانی 16ەی ئۆکتۆبەری سەر کەرکووک ئەنجامدراوە، بە تایبەت لە نێوان گروپێکی نێو یەکێتی، لەگەڵ بەغداو کۆماری ئیسلامی ئێران.
دوای دروستبوونی مەترسی راستەقینە لەسەر هەرێمی کوردستان، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، بە پەلە دەگاتەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، بە ئامانجی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی و، گەیاندنی پەیامی بەغداو حەشدی شەعبی بۆ هەرێمی کوردستان و، گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا.
لەم لاشەوە کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوانی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی، لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بەردەوامە.
کۆبوونەوە باڵاو بەرفراوانەکەی دۆکان، لە ئێوارەی 15ەی ئۆکتبەر دەستپێکرد، دوای ئەوەی بارزانی و فوئاد مەعسوم کۆسرەت ڕەسول قسەی خۆیان لە بارەی بارودۆخەکە کرد، دواتر مەلا بەختیار داوا لە ئامادەبووان دەکات قسە بکات، دوای رێگەپێدان، دەڵێت بەر لەوەی بچمە ناو باسەکەوە دەمەوێ ئاماژەبەوەبکەم، هەستدەکەم رێککەوتنێکی ژێربەژێری هەبێت لە بارەی هاتنەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ چەند ناوچەیەکی کەرکوک. مەلا بەختیار، لەوبارەیەوە ئاماژە بۆ بافڵ تاڵەبانی دەکات.
دوای قسەکانی مەلا بەختیار، بافڵ تاڵەبانی، بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە رادەگەیەنێت : هیچ رێککەوتنێکی ژێر بە ژێری نییە، ئەوەی هەیە تەنها رەشنوسی پڕۆپۆزەڵێکه بۆ بەڕێوەبردنی چەند شوێنێک لە کەرکوک، بە هاوبەشی لە نێوان بەغداوهەرێم، بەڵام تاوەکو ئێستا پێنشیازه و نەبۆتە رێککەوتن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، ڕووی قسەی لە بافڵ تاڵەبانی، دەکات و دەڵێت ئەگەر پرۆپۆزەڵێکتان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ کردووە، کەواتە رێککەوتن کراوەو، ئێوە بەچ سیفەتێکی رەسمی ئه و کارەتان کردوە.
لەوەڵامدا بافڵ، دەڵێت ڕاستە من هیچ سیفەتێکی رەسمیم نییە، بەڵام پەیوەندی باشم هەیە لەگەڵ لایەنی عێراقیيی، بەڵام بەهیچ شێوەیەک رێککەوتن نەکراوە.
ئەم قسانەی بافڵ تاڵەبانی، گومانەکانی مەسعود بارزانی و ئامادەبووان دەڕەوێنتەوه و کۆبوونەوەکەی درێژەی دەبێت، تاوەکو دەگەنە رێککەوتن لەسەر چەندخاڵێک، دواتر دەکرێتە پاکێج و دەدرێتە سەرۆک کۆماری عێراق، بۆئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێر بگەیەنێتە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی بریتیبوون لە :
دەستپێکردنەوەی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بەبێ هیچ مەرجێک؛ واتە دانیشتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی، بە پێی داواکارییەکانی عەبادی ئەگەر بە هەڵپەساردنی ریفراندۆمیش بێت.
کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دوای رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، لە چەند شوێنێک، بەپێی گفتووگۆ دواتر لەسەر ئه و شوێنانە قسەبکرێت.
گتفووگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقی، لەسەر ئیدارەدانی چەند ناوچەیەکی کەمی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوولا، بە پێی رێککەوتنێکی واژووکراو لە نێوان هەردوولا (بەپێی دەستووی عێراقی).
لە کۆبوونەوەکەد بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی (فرۆکەخانەی کەرکووک و سەربازگەی کەیوان، بیرنەوەکان) تاکە لایانانە لە لایەن عێراقەوە ڕەتکڕایەوە.
دوای ئەوەی بارزانی، دووبارە تەئکید دەکاتەوە لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دەست لەسەر شانی بارزانی دادەنێت، بارزانیش دەڵێت هەتاوەکو ئێستا قەڵەق بووم، بەڵام بۆ لە مەودوا، تۆ وەکو ژنێک (فێمەنیستێک)، بەتەواوی باوەڕم پێت هەیە، چونکە دڵنیام خاوەنی بەڵێنی خۆتی.
بە چەند خولەکێک بەر لە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، بارزانی، بە پەنجەی دەستەکانی ئاماژەیەک بۆ بافڵ دەکات، دەڵێت بافڵ دڵنیابم هیچ رێککەوتنێک لە ئارادنییە، لە وەڵامدا کوڕە گەورەکەی تاڵەبانی، دەڵێت دڵنیابە هیچ شتێک لە ئارادنییە.
دوای ئەمە کۆبوونەوەکە کۆتایی پێدێت و، داواش لە فوئاد مەعسوم دەکرێت ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەیان بگەیەنەتە حەیدەر عەبادی، مەعسوم بەوە ڕاناگات لەگەڵ حەیدەر عەبادی دابنیشێت و، لایەنی عێراقی لە لایەکی تر رێککەوتنی کردووە، بۆیە لایەنی عێراقی داواکاری سەرۆک کۆمار بۆ دانیشتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی دوادەخەن و بە جدی وەریناگرن، چونکە لە لایەکی تر رێککەوتنیان کردبوو.
بە پێی ئه و زانیاریانەی کە هەیە، هەریەک ئاراس شێخ جەنگی و لاهور تاڵەبانی ئاڵا تاڵەبانی، هانی بافڵ تاڵەبانیان داوە، رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقی و حەشدی شەعبی بکات، چونکە پێیانوابوو: هەڕەشەکان گەورەن و ئه و رێککەوتنەش دەبێتە دەستکەوت بۆ ئەوان و، دەتوانن شەڕ لە کەرکوک دووربخنەوە، به و مەرجەی رێککەوتنەکە تەنها بریتیبێت لە : ڕادەستکردنی فرۆکەخانەی کەرکووک و سەربازگەی کەی وەن، بیرنەوتەکان، بەبێ هاتنە ژوورەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ ناو سەنتەری پارێزگای کەرکووک و، هەندێ قەزاو ناحیە لەم ناوچانە، بەڵام دواجار رێککەوتنەکە لە دەست دەرچوو، هێزی عێراقی و حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەیان شکاند چوونە ناو ئه و شوێنانە.
لە بارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، ئه و کەسانە، چەند سەرەقەڵەمێک بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس دەکەن، بەڵام ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بە تەواوی بۆ ناوبراو ڕووناکرێتەوە، تەنها ئاماژەبەوەدەکەن، هێزە عێراقییەکان تەنها دێنە چەند ناوچەیەک، لەوانە فڕۆکەخانه و سەربازگەی کەی وەن، بەمەش کورد لەشەڕکردن دووردەخەنەوە.
رێککەوتنەکە تەم و مژاوی بوو بۆ هەمووان، تەنانەت یەک سەرکردەی یەکێتیش لە کەرکوک ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەبووەو، تەنها گومانیان کردبوو، کە ڕووداو گەلێک دەگوزەرێ و ئەگەر فەرمانیان بۆ بێت دەبێت پابەندبن پێوەی.
شەوی 15ی ئۆکتۆبەر، رەفعەت عبداللە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە بوونی رێککەوتنەکەی ئه و سەرکردانەی یەکێتی ئاگاداردەکاتەوە، بەڵام بەر لە ئه و لە پێشووتردا ناوبراو، بە هەڵە لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە تێگەیاندرابوو، بۆیە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد گوێی پێنادات.
بە پێی زانیارییەکان سەرکردە کەرکوکییەکانی نێو یەکێتی کە پێکهاتوون لە (رەفعەت عبداللە، ئاسۆ مامەند، خالد شوانی، سیروان کێخوا نەجم، وەستا ڕەسول، رزگار علی) لەسەرەتادا بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئه و رێککەوتنە نەبوون، کە ئەنجامدرابوو، بەڵام دوای رێککەوتنەکە بەشێک له و سەرکردانە بە ناچاری گوێڕایەڵی فەرمانی بافڵ تاڵەبانی دەبن و، بەشێکی تریشیان بۆئەوەی خۆیان لە ئاکام و لێکەوتەکانی ئه و رێککەوتنە بە دووربگرن، پەیوەندی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت ڕەسوڵەوە دەکەن، پێیانڕادەگەیەنن: کە هەوڵێکی رێککەوتن هەیە، بۆیە ئەوان لێی بەرپرس نیین، بۆ ئەمەش هەرئەوکات رەفعەت عبداللە، پەیوەندی بە هێرۆخانەوە دەکات و ئاسۆمامەندیش، بە کۆسرەت ڕەسوڵ، بەڵام هەتاوەکو ئەوان بەخۆیان دەکەون هەموو شت کۆتایی پێدێت.
دوای ئەوەی ئه و سەرکردانەی یەکێتی، ڕێککەوتنیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان کرد لەسەر ڕادەستکردنی چەند شوێنێک، بەڵام دواجار ئەوە دەرنەچوو، تەواوی کەرکووک و دووز خورماتوو جەلەولاو خانەقین ڕادەستکرا (هێزە عێراق و حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەیان وەک خۆی جێبەجێنەکردو، شکاندیان).
بافڵ تاڵەبانی، رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، پەنای بۆ بەرهەم ساڵح، بردبوو، رایگەیاندبوو: رێککەوتنەکە پێشێلکراوه و وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، بۆیە ئەگەر بکرێ لە رێگەی پەیوەندییەکانی خۆی هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەم پێشڕەویانەی هێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی ڕابگیرێت.
بە پێی ئه و زانیاریانەی هەن، چەند ڕۆژێک بە لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، هەریەک لە لاهور تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و ئاڵا تاڵەبانی، هەوڵی کۆکردنەوەی ئیمزای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەدەن، لە بارەی ڕادەستکردنی فرۆکەخانەی کەرکووک و سەربازگەی کەی وەن، بیرنەوتەکان. زۆرێک له و کەسانەش لە رێگای تەلەفۆنەوە ناوەڕۆکی ئه و رێککەوتنەیان بۆ باسدەکرێت، ئه و 38 کەسەش لە لایەن ئه و سێ کەسەوە پەیوەندیان پێکراوە، بەڵام هەندێ له و سەرکردانە بەبێ ئەوەی بەتەواوی لە ناوەڕۆکەکەی بگەن ڕەزامەندیان داوە، دواجار ئەم واژووانەش بووە دۆکۆمێنتێک بۆئەوەی بافڵی کوڕی گەورەی مام جەلال، لە دژی ئه و کەسانە بەکاریبهێنێت.
دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرو دەستەبەسەرداگرتنی ئه و شوێنانە لە لایەن هێزە عێراقییەکان، پەیوەندی نێوان ماڵی مام جەلال و کۆسرەت رەسوڵ بە تەواوی دەپچڕێت و، جگە لەوەی پارتی و یەکێتیش بە تەواوی لە یەک دووردەکەونەوە.
دوای چەند رۆژێک لە ڕووداوەکان، هەوڵەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە یارمەتی چەند کەسێکی نزیک لە خۆی دەستیپێکرد، ناوبراو، داوای بینینی کۆسرەت رەسوڵ و سەرکردەی چەند حزبێک دەکات، بەمەبەستی پێدانی ڕوونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکەو، ڕێگریکردن لە ِڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو.
هێرۆخان، دوای ئەوەی کۆسرەت رەسوڵ دەبینێت رێککدەکەون لەسەر پێکهێنانی لیژنە بۆ سزادانانی ئه و کەسانەی رێککەوتنەکەیان ئەنجامداوە (لە ڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەک لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی).
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دواتر لەگەڵ هەریەک لە عومەری سەید علی و علی و باپیرو صلاحەدین بەهائەدین دادەنێشێت و، پاشان دێتە هەولێر بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوەو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیش لەگەڵ مەسعود بارزانی ئەنجامدەدات، بارزانی، له و پەیوەندیە تەلەفۆنیە بە هێڕوخانی ڕاگەیاندووە ئێستاش متمانەی تەواوی بە ئه و هەیەو، دەشزانی ئه و کارەش بەبێ ئاگاداری و ئەو، لە لایەن ئه و چوار کەسەوە ئەنجامدراوە.
سەرتیپ قەشقەیی
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریانە، بەبێ ناوهێنانی سەرچاوەکەی پارێزراوە،، چونکە بڵاوکردنەوەی ئه و زانیاریانە بەرهەمی یەک مانگ بەدواداچوونە له و بارەیەوە.

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#کەرکوک |
🖇 פריטים המקושרים: 1
👫 ביוגרפיה
1.👁️لاهور شێخ جەنگی
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏷️ קבוצה: 📖 מאמרים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: 🔥 Kerkuk

⁉️ Technical Metadata
✨ איכות פריט: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
90%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Nov 27 2017 10:09PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (بەناز جۆڵا) ב- Nov 28 2017 9:29AM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (بەناز جۆڵا) על: Nov 28 2017 9:29AM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 7,915

📚 Attached files - Version
סוג Version 💾📖🕒📅 👫 שם עורך
📷 קובץ תמונה 1.0.157 KB Nov 27 2017 10:12PMهاوڕێ باخەوان
📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 05-03-2021
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 381,067
תמונות 61,843
ספרים 11,691
קבצים הקשורים 49,196
📼 Video 182
🗄 מקורות 15,926
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,265 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574