لە ماوەی هەشت مانگی 2017دا 56 هەزار ئاژەڵ هێنراوەتە سلێمانی
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، زریان محەمەد
ماوەی دوو مانگە هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆشاری
سلێمانیسلێمانی ڕاوەستاوە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیش ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەشت مانگدا 56 هەزار ئاژەڵ هێنراوەتە سلێمانی.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت هێنانی ئاژەڵ بۆشاری سلێمانی ڕاگیراوە و ماوەی دوو مانگە هیچ ئاژەڵێک نەهێنراوەتە سلێمانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە کە بۆ ئەم دوو مانگە مۆڵەتی هاوردەکردنی 6 هەزار سەر ئاژەڵ بڕیاری لەسەر دراوە بێتە سلێمانی بەڵام نەهاتووە.
بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق وەک کاردانەوەیەک کاری فڕۆکەخانەکانی کوردستانی ڕاوەستان و تەنیا گەشتەکانی ناوخۆی تیادا ئەنجام دەدرێت.
وتیشی لەماوەی 8 مانگدا کە پێشتر ئاژەڵی تیادا هێنراوە، لەوڵاتانی جۆرجیا و ئۆکرانیاوە 56 هەزار ئاژەڵ هێنراوە، بۆ ئەم دوومانگەی پێشوتریش ڕەسیدی 6 هەزارمان هەبووە بەڵام ئاژەڵ نەهاتووە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، داخستنی فڕۆکەخانە وایکردووە هاتنی ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان کەمبکاتەوە و بازرگانانیش ناتوانن وەک جاران پێداویستییەکانیان هاوردە بکەن.
[1]
27-11-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!