27-11-2017
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنەقەرەی پایتەخت و شاری کۆجاعەلیی تورکیا هێرش کرایە سەر چالاکوانانی
هەدەپەهەدەپە و دەستگیرکران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی ڕۆژنیوز گەیشتوون، لە ئەنقەرەی پایتەخت، حسێن گۆزان، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و هاندە کایا و بیرسەن جەلال، ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران. هەروەها لە شاری کۆجاعەلی، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندنین چالاکوان و دەستگیریان کردن، ناسنامەی ئەو چەند چالاکوانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: ئایتەن یڵماز و قادر دەمیر، هەروەها هێرشیان کردە سەر ماڵی ئیبراهیم یڵماز بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە ماڵ نەبوو نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.
[3]
- فیکرەت باشکایا سەرۆکی زانکۆی ئۆزگۆر، بە تۆمەتی هاوکاری دارایی و پروپاگەندە بۆ
پەکەکەپەکەکە لەتۆڕەکۆمەڵایەتيیەکان، دەستگیردەکرێت.
[2]
باشووری کوردستان
-
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی عێراقی رادەگەیێنێت لێدوانەکانی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی
کەرکووککەرکووک و
مادەی 140مادەی 140، لایەنگریی حیزبین و بە هەمووشێوەیەک رەتیدەکەنەوە
فوئاد مەعسوومفوئاد مەعسووم رۆڵ لە چارەسەرکردنی کێشەکە بگێڕێت.
[1]
- لە شارۆچکەی
کفریکفری ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان و ڕۆژنامەنووسێک دەکەن.
[2]
- هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە شاری
هەولێرهەولێر دەستیپێکرد و ڕێگریی لە تیمی ڕۆژنیوز کرا، کە ڕووماڵی مەراسیمەکە بکات.
[3]
- سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک دروستبوون، سەردانی ئەو پارێزگایەی کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیشدا رایگەیاند ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوەکو هەڵبژاردن دەمێنێتەوە.
[1]
- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لە چەند زیندانێکی هەرێم حاڵەتی ئازار و ئەشکەنجەدان هەبووە بەرپرسێکی حکومەتیش ئاماژە بەوەدەکات کە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ بۆ لێکۆڵینەوە بارودۆخی زیندانیان.
[2]
-
مەلا بەختیارمەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: دوای کاردانەوەی دەوڵەتانی جیهان و دەوڵەتانی ئیقلیمی و کارەساتی کەرکووک، داڕمانێکی دەرونیی چاوەڕواننەکراو هاتووەتە ئاراوە، لەژێر کاریگەرییەکانیدا بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و لایەنەکان هەر وەکو نە بایان دیبێ و نە باران، خۆیان وا پیشاندەدەن کە لە نووکەوە تا کۆتایی گشتپرسییان قبوڵ نەبووە. ئەمەش سەراپا پێچەوانەی راستییەکانە. بەندە، دەتوانم بەڕەهاییەوە بڵێم یەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیش نادۆزیتەوە دژی گشتپرسی بووبێ، واژۆی هەموویانم لەلایە.
[1]
- بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بناری
قەندیلقەندیل، چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی
پەکەکەپەکەکە، بە ئاهەنگێک لە بناری قەندیل پیرۆز کرا.
[3]
- سێ شەوە لەسەر یەک لە نزیک شارۆچکەی
خدرانخدرانی سەر بە شارۆچکەی
دووکاندووکان چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی نەناسراو بە ئاراستەی ئاوی دووکان تەقە دەکەن، بەڕێوەبەری شارەدێی خدرانیش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئاگاداریان کردوونەتەوە کە مەشق و راهێنان دەکەن.
[1]
- کونسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوکاریی داراییان پێشکەش بە خێزان و هاوڵاتیانی زەرەرمەندی بومەلەرزەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکارییەکانیش بەپێی خێزان و ئەندامانی خێزان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
[2]
- ئەو ئەفسەرە عەرەبەی ئاڵای کوردستانی لەبینای پارێزگای کەرکوک خستەخوارەوە، شەوی رابردوو لە بەغدا کوژرا. نێوبراو ناوی ئەحمەد سەڵاح جەراح بوو.
[4]
- کاتژمێر 08:30ی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای ئاسۆس-یان بۆردوومان کرد بەهۆی ئەم بۆردوومانەوە سێ گەریللای پەکەکە شەهیدبوون.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزە هاوپەیمانەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە پێشڕەوی دەکرێن رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە پڕچەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەومەرجەی پابەندبن بە ئامانجەکەیان کە شەڕکردن و تێکشکاندنی
داعشداعشە.
[2]
- وەزیری بەرگری تورکیا راگەیاند، لە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو ئۆپراسیۆنی
عەفرینعەفرین دەستپێدەکەن.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان