کورتە باڵاکان بەهۆی کۆتایینەهاتنی چاوەڕوانیەکانیان و خراپی گوزەرانیان 23یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەیان لە سلێمانی بە شێوەی ماتەمینی کردەوە.
بە وتەی بەرپرسانی کۆمەڵەکە لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە 80 خێزان هەڵوەشاونەتەوە و 230 کورتەباڵاش بە ناچاری دەستبەرداری خوێندن بوون، ئەوانەشیان کە بەنیازی هاوسەرگیرین بەهۆی خراپی دۆخی ئابورییانەوە ئەو توانایەیان نییە.
کورتەباڵاکان هەشت داواکارییان ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، دابینکردنی نان و گێڕانەوەی پاشەکەوت و پێدانی موچە لەکاتی خۆیدا و دابینکردنی نەوت و هاوکاریکردنیان لە سەرجەم سێکتەرە پەیوەندیدارەکان بە ژیانیانەوە، بەشێک بوون لە داواکارییەکان.
یادی 23 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان لەکاتێکدا دەکرێتەوە کە بەو هاوکاریانە دەژین خێرخوازان بۆیان دابیندەکەن.[1]
26-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,276 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!