دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی #هەڵەبجە# ڕایگەیاند، لەمساڵدا 46 حاڵەتی #توندوتیژی# دژی ژنان لە هەڵەبجە تۆمارکراوە.
گوڵستان ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێکی 16 ڕۆژی ڕادەگەیەنین بۆ ئەنجامدانی چەندین چالاکی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی ژنان بەرامبەر بە مافەکانیان و سەردانیکردنی ژنانی ناوکەمپەکان و پرسینەوە لە باری تەندروستی و دەرونییان و پێدانی چارەسەری پێوست پێیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای تێپەڕبونی زیاد لە سێ ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا بەڵام تائێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ کردنەوەی نووسینگەی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و شێڵتەرێک بۆ داڵدەدانی ئەو ژنانەی، کە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، هاوکات ساڵ بەساڵ ڕەوشی مافی مرۆڤ و مافی ژنان لەپاشەکشەدایە ئەوەش بەهۆی ئەو ڕەوشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و قەیرانە یەک لەدوای یەکانەی کە بەرۆکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانییان گرتووە.
هەر لەو بەیاننامەدا ئەوەشهاتبوو، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە ئەوەشی ئاشکراکرد، بەگوێرەی ئەو ئامارنەی کە لەبەردەستماندان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 31/10/2017 46 حاڵەت تۆمار کراوە ئەمە لەکاتێکدایە کە لە #01-01-2016# تا 31/12/2016 تەنیا 56 حاڵەتی توندووتیژی دژ بەژنان تۆمارکراوە.[1]
25-11-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,043 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!