خۆمان ڕەزەوان بووين، گانمان دەدا بە پەرسيلە
ڕەز زۆربەی درەخت و ميوەکانی تێدايە ئەگەر باخەوانێکی باشی هەبێت هەموو بەرهەمەکانی لێ دەچنێتەوە بەڵام ئەگەر باخەوانی خراپ بێت و خزمەتێکی باشی درەختەکانی نەکات ئەوا کەسێکی بێ بەرهەم و چاو لەدەستی خەڵکی دەبێت، ئەم ئيديۆمە دەتوانرێت بۆ دوو بوار بەکاربهێنرێت:
يەکەميان: کەسێک خۆبەڕێوەبەر نەبێت و ناکابان بێت دەريای بۆ بکەيتە ڕوون بێ ڕوون دەبێت.
دووەميان: کەسێکی دەوڵەمەندی قرچۆک(رەزيل و ڕشد و سەقيل) بێت، هەموو دونيای هەبێت هەر وادەزانێ نەبوونە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,164 ganger