پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,808
Kuvat 104,253
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,709
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
Asiakirjat

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
Asiakirjat

یەکێتییە دڵسۆز و دڵگران و خەمخۆرەکان..
کەسو کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتوانی کیمیابارانکردن، ئەندامانی پێشمەرگه و ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی
کەم ئەندامی سەنگەر و زیندانە سیاسییەکانی یەکێتیی
کادر و ئەندام و لایەنگران و قەڵەم بەدەست و ڕاگەیاندنکاران و دڵسۆزانی ڕێبازە پیرۆزەکەی هەڤاڵ مام جەلال..
هەڤاڵانی ئازیز..
سڵاوێکی مام جەلالانەتان لێبێت..
شاراوە نیە کە ئەمڕۆ یەکێتیەکەمان لە دۆخێکی سەخت و دژوارو نالەباردایە، ڕووبەرووی هەڕەشه و مەترسی گەورەی دەرەکی و نێوخۆی و نێوخودیش بوینەتەوە. لەبەردەم خواست و نیگەرانی زۆرینەی کادر و ئەندام و لایەنگرانداین. بەلێ‌، ئێستا ڕووبەروی گلەیی زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەت، بووینەتەوە.
لە غیابی هەڤاڵی دڵسۆزتان و ڕابەری گەورەمان هەڤاڵ مام جەلال، یەکێتیی تووشی نەخۆشی چاوەڕوانکراودا بوو. لە غیابی مام، کوردستان و عێراق دووچاری کێشه و شەڕ و مەترسی گەورە بووە، مەترسییەکی وا گەورە کە بە بێ یەکێتیەکی یەکریز و یەکدەنگ و بەهێز، لەوانەیە کوردستان بەرگەی نەگرێت، چونکە لەهەموو سەردەمانێک یەکێتیی ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان‌ بۆتە ڕێچکەی یەکێتیی ڕیزەکانی گەلەکەمان، هەمیشە یەکێتیی بۆتە باڵانسی هێزی دیموکراسی و ئاشتەوایی بۆ گەلەکەمان.
بۆ ئەوەی یەکێتیی بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەموو هەڕەشە دەرەکی و نێوخۆییانەدا و خەبات بکات لە پێناوی پاراستنی یەکپارچەیی کوردستان و دەربازکردنی لەم هەلومەرجە نەخوازراوەدا، کاتی هاتووە یەکێتیی دڵسۆزانە هەڵسەنگاندن بۆ خۆی بکات، بەخۆیدا بچێتەوه و دەست بخاتە سەر برینەکانی و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، دان بە هەڵەکانیدا بنێت و خۆی ئامادە بکات بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەمان.
دڵسۆزانی یەکێتیی لەم کاتە هەستیارەدا چەندین پێشنیاز و داواکاریان پێشکەش کردوە بۆ چۆنیەتی بەرێوەبردنی حیزبەکەیان، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم پێشنیازانە پەردەپۆشکردنە له و کێشە جەوهەریانەی کە لە ناوەوە یەکێتیەکەمانی پوکاندۆتەوە، بە ئاڵوگۆرکردنی چەند دەموچاوێک، بەمشێوەیە لەم کات وساتەدا هیچ لە هیچ ناگۆڕێت، نە بەم هەنگاوە متمانەی کادیران و ئەندامان و تێکۆشەرەکانمان دەگەڕێنینەوە، نە یەکێتیە بریندارەکەمان باشتر ئامادە دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
تاکە هەنگاو کە یەکێتیەکەمان دەخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست و تەندروست، بەستنی کۆنگرەیەکی ئاساییە. کۆنگرەیەک کە وەک دروشمەکەی مام یەکێتیی ناو ڕیزەکانی یەکێتیی بپارێزێت، نەک تەنها لە پێناو گۆڕینی دەموچاوی ئەم 50 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە بەرێزەی ئێستا بە 50 دەموچاوی نوێ، نەخێر، دەبێت کۆنگرەیەک بێت لە پێناوی پیداچوونەوەیەکی سەرتارسەری بە هەیکەلیەت و شێوازی کارکردن و بڕیاردان و پەیڕه و و کارنامەی حیزبەکەمان، ئینجا ببێتە هۆکارێک بۆ دەرفەتدان بە کادر و ئەندامە دڵسۆز و پسپۆڕ و سەردەمیەکانی حیزبەکەمان تا بێنە پێشەوە وشانبەشانی تێکۆشەرەکان ڕۆڵیان هەبێت لە هەڵسانەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
هەڤاڵانی تێکۆشەر و پابەند بووان بە ڕێبازەکەی مام..
کۆنگرەیەکمان ناوێت بۆ تۆڵەسەندننەوه و یەکتر سڕینەوە، کۆنگرەیەکمان دەوێت کە دەرئەنجامەکانی ببنە هۆکاری بەهێز بوونی یەکیەتیەکەمان، ئەمەش زەمینەسازی دەوێت. ئەوەی کە دەیەوێت بە شپرزەیی و بە نیەتی کودەتا بمانباتە ناو کۆنگرە، ئەوە لە ڕاستیدا دەیەوێت بە لێکترازان و شپرزەی لێی دەرچین و کۆنگرەش بکەنە مەیدانی ململانێی کەسیەتی و مینبەرێک بۆ بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان.
لەم کۆنگرەیە دەبێت لە خۆمان بپرسینەوە، یەکێتیی بۆچی؟ ڕوونی بکەینەوە کە بۆ یەکێتین؟ تەنها لەبەر ڕابردووەکەی؟ یان لەبەر ڕوئیاکەی بۆ ئایەندە؟ کاتی هاتووە ڕێز لە ڕابردووە پڕ سەروەری و قارەمانیەتی یەکێتییەکەمان بگرین وهاوکاتیش خەبات بکەین بۆ دووبارە ناساندنەوەی یەکێتیی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بە پاباندبوون بە پرینسیپە نەتەوایەتیەکان کە یەکێتیی لە پێناویدا دروست بوو، بە هاوتەریب لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕوئیایەک بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تەحەداو مەترسیەکانی ئەمڕۆی گەلەکەمان.
با چیتر یەکتر نەشکێنین، واز لەتۆمەتی بێ‌ بنەما بهێنین، چیتر درۆ لەگەڵ یەکتریش نەکەین، سەرنجی کامێراکان ڕانەکێشین و وێنەی چەواشەکاری لەگەڵ یەکتردا بگرین تا وا لە کادیرەکانمانی بگەیەنین کە کێشەمان نیە و هەمووشتێک ئاساییە، ئەندام و کادیرەکانمان زۆر لەوە وریاترن، ئەوە ئەوانن قۆناغ بە قۆناغ دەرفەتی زیاتریان بە سەرکردایەتییەکەیان داوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ناو یەکێتیی، ئەندام و کادیر ولایەنگری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەوانەن کە لە هەڵبژاردنەکان کەموکورتیەکانی حیزبەکەمان پەردەپۆش دەکەن و ماڵ بە ماڵ، گەڕەک بە گەڕەک، ناحیە بە ناحیە و قەزا بە قەزا و پارێزگا بە پارێزگا دەگەڕێن و دەنگ بۆ یەکێتیی کۆ دەکەنەوە. سنگیان دەدەنە بەر گولەی دوژمنەکانی گەلەکەمان، جنێو و قسە نەشیاوەکانی سۆشیال میدیایان پێ دەوترێت، هەمووشی لە پێناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
بۆیە لێرەوە، وەک هەڤاڵێکی دڵسۆزتان، وەک یەکێتیەکی بەوەفا، وەک پارێزەرێک لە ڕێبازە پیرۆزەکەی باوکم، داوا لە سەرجەم ئۆرگان و دام و دەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، نەک لەبەر ئەم سەرکردە یان ئه و سەرکردە، نەک لەبەر ئەم باڵ، یان ئه و باڵ، یان هیچ ماڵێک، بەڵکو لەبەر خاتری ئه و کادیر و ئەندام و تێکۆشەرانەی یەکێتیی، بە فەرمی و بە دەنگی دلێرەوە، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی ئاسایی بکەین، فشار بکەین کە ئەم کۆنگرەیە تاوەکو کۆتایی مانگی یەک (کانونی دووەم) ببەسترێت، داوا بکەن چیتر بە ناو و هەوڵی جیا جیا‌وە ڕێگری لە نوێکردنەوەی حیزبەکەمان و پەیمان و ڕوئیای حیزبەکەمان نەگیرێت، با داوای بەستنی کۆنگرەی ئاسایی بکەین تاکو بە دەنگێکی زوڵاڵ بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا بکەین، کە یەکێتیی بۆ ئاشتی و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بۆ درێژەپێدانی ڕێبازەکەی هەڤاڵ مام جەلال لە خزمەتتاندا دەبێت.
بە وتەیەکی هەڤاڵ مام جەلال کۆتایی بەم نوسراوەم دەهێنم، کە فەرموی پێمخۆشە شتێکی کەش بڵێم، ڕوم بکەمە ئەندام و کادیرەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کە به و جۆش و خرۆشەی ئێستەوە هەڵمەت بەرن بەره و کۆنگرێسی داهاتوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان به و جۆش و خرۆشەوە خەبات بکەن بۆئەوەی کۆنگرێسی داهاتوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆنگرێسی پتەوکردن و چەسپاندنی یەکێتیی ناو یەکێتیی بێت، هەڵبژاردنی سەرکردایەتی شایستەی یەکێتیی بێت و خوێنێکی نوێ بکرێتە لەشی یەکێتیەوە و ئەمجارە ژنان، گەنجان سەربخرێن بەره و سەرکردایەتی.
بەره و ڕۆژێکی نوێ و ئایەندەیەکی گەش، بەره و ڕووناکی یەکێتیی.
دروود بۆ گیانی پاکی هەڤاڵ مام جەلال و شەهیدە نەمرەکان.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن
دڵسۆزتان
قوبادی مام جەلال تاڵەبانی
20-11-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,640 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-11-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,640 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,808
Kuvat 104,253
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,709
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.063 toinen!