نە ژنی جوان حيز دەبێت، نە ئاوی سارد پيس دەبێت
ژنی جوان زۆر کەس بۆی عەوداڵە هەر لەبەر ئەمشە خۆڕازاندنەوەی کچان وژنان هەبووە و هەيە لەچاوڕەشکردنەوە تا دەگاتە مکياژی ئەمڕۆ، وا ڕێکدەکەوت کچێکی جوانکيلە لە ئاواييەکی کوردستان بيست لە کوڕانی ئاوايی بەدواوەی بوون لە پورزا و ئامۆزا و کورەخاڵ و دەرودراوسێ تاد، دڵی کچەش هەر بۆيەکێکيان لێيداوە، خەڵکی ئاوايش زوو به و دڵخوازی و حەزدارييەيان زانيووە، بەڵام بۆ هەر کەسێک گونجا بێت ئه و حەز حەزۆکە و دڵ لێدانەی بۆ کچەی فەرامۆش کردووە بۆ کوڕەکەی ئاوايی بێ سێ و دوو خواستويەتی ئەمە لەلايەک لەلايەکيتريشەوە هەرچەند تينوو لە پيسی ئاو ناپرسێتەوە بەڵام ئەگەر ئاوێک خاوێن و بێگەرد و پاکيش بێت کەچی گەرم بێت ئەوەی دەيخواتەوە هەست بە بێ تامی و تامداری و پيسی دەکات و هێڵنجی دێت و دڵی بە تەواوی ئاو ناخواتەوە، خۆ ئەگەر سارد و کەللە تەزێن بێت ئەوا هيچ هەست ناکات پيسە ئەگەر پيسيش بێت، کەواتە هەر لەبەر هەردوو خاسيەتی سەرەوەی ژنی جوان و ئاوی ساردە بە تەوس و بە خۆشيەوە لە ئيديۆمی کوردەواريدا ووتراوە(نەژنی جوان حيز دەبێ و نەئاوی ئاوی سارد پيس دەبێ).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 790