ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان; بروسکەی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک مام
📝 курдские документы
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی پێشمەرگە، سیاسەتمەدار، نووسەر، رۆژنامەنووس، پارێزەر، سەرکردە، پەیامبەری ئاشتی وئازادی ودیموکراسی، رابەر و رێنشاندەر هەڤاڵ (
مام جەلالمام جەلال) مان بیست کە بەراستی ئەو هەواڵە جەرگبڕە تاساندینی، فرمێسکی لەچاومان قەتیس کرد، گریانی لەقوڕگمان گیر کرد.
ئەم پێشمەرگە وسەرۆکە هەموو دەم دڵسۆزی کۆمەڵانی خەڵک وپێشمەرگە وپێشمەرگە دێرینەکان بوو بە مەرگی ئەو سەرۆکە پێشمەرگە دێرینەکان پشت وپەنایەکیان لەدەست دا کە پڕکردنەوەی زۆر زەحمەتە.
ئێمە وەک ئەنجومەنی باڵای
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانکۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، بەناوی پێشمەرگە دێرینەکانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە دێرینەکان و پێشمەرگە و خانەوادەی مام و گەلی کوردستان دەکەین، خەم وپەژارەی خۆمان دەردەبرین و ماتەمینی رادەگەیەنین و لەهەمان کاتدا پەیمان دەدەین بە سەرۆک مام جەلال کە درێژە پێدەری رێگەی خەباتی (نەسرەوتن تا سەرکەوتن)بین تا گەشتن بە ئامانجەکانی کورد لە ئازادی وسەربەخۆیی.
بژی کورد
بژی کوردستان
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
سلێمانی
05-10-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!