ئاژانسی کوردپا: سکرتیری گشتی نەتەوەیکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئانتۆنیۆ گۆتیرز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەی بە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد و ڕایگەیاندووە: بەشێکی زۆر لە ئێعدامەکان و دەستبەسەرکردنەکان لە ئێران بۆ کوردەکان تەرخان کراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، زۆربەی ئێعدام کراوەکان و دەستبەسەرکراوەکان لە کوردەکان پێکدێت و لە 5 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 90 کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار بوون و لەو پەیوەندییەدا، تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف دووپاتی کردووەتەوە کە ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە سەرچاوەی سەرەکیی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندیی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراوە لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە سەرەتای مانگی ژانوویە هەتا کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتوبری ئەمساڵ 2484 حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوویداوە کە لەو ڕێژەیە، 1828 هاووڵاتیی دستبەسەر، 177 کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار و 64 هاووڵاتیی کوردیش بە هۆکاری جۆراوجۆر لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران ئێعدام کراون.[1]
19-11-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,963 mal angesehen