مامۆستایانی هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری
سنەسنە بە ناوی شارام فەرهادی لە کاتی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەلێدراو لە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک لە مامۆستایانی نیشتەجێی
هەڵەبجەهەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیشیان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کرد و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیشی هەڕەشەی دەوام راگرتن دەکەن.
[1]
- بەشێک لە چەکدارەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە
زوممارزوممار و رەبیعە کشانەوە و سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە دەڵێت، ئاگامان لە کشانەوەی ئەو هێزە هەیە.
[2]
- کاژێر 9:19 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ
بومەلەرزەبومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێی پێوەری رێختەر ناوچەی
هەورامانهەورامانی گرتەوە.
[3]
- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی
گەرمیانگەرمیان رایدەگەیەنێت، لە سنوری شارەوانییەکانی ناوچەکەدا ژووری خێرا پێکدەهێنن بۆ روبەڕووبوونەوەی مەترسی
لافاولافاو.
[1]
- پۆلیسی
دەربەندیخاندەربەندیخان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی بەشێک لە قوتابخانەکان، کەسێکی درواسێی قوتابخانە دەستدرێژی گوللەی لە قوتابخانەیەک کردووە. لەبارەی هۆکاری تەقەکرنەکەشەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەربەندیخان راگەیاندووە: بە بیانووی ئەوەی قوتابیانی قوتابخانەی زمکان دەنگیان بەرزبووە، یەکێک لە دراوسێکانی قوتابخانەکە، دەستڕێژی گوللەی ئاراستەی ئه و قوتابخانەیە کردووە.
[4]
- هەندێک ڕۆژنامەنوسانی
کەرکوککەرکوک نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و
سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین دەکەن و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بەهەڵوێستی ئه و دوو حزبە لەبەرامبەر شارەکەیان، ڕاشیدەگەیەنن، ئێوە ئەنجومەنی پارێزگاو قائیمقامتان بۆ بەغداو موسڵ و مەخمور گەڕاندۆتەوە، بەڵام جێگەی نیگەرانییە ئەوکارە لەکەرکوک ئەنجامنادەن.
[5]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی چواری
هەولێرهەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی قائیمقامیەت و زێرەڤانی و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەرجەم مێزی کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر-ی تێکدا، کە ژمارەیان زیاتر لە (200) مێز دەبێت.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد هێزێکی سەربازی تورکیا، چوونەتە ناوچەی کەفەر لوسین لە
عەفرینعەفرین و بەره و خۆرئاوای حەلەب دەڕۆن.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان