نووسینگەی سەرکۆماری عێراق، هەواڵێکی تایبەت بە ناردنی دوو فەوجی لیواکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کەرکوک و
📝 بەڵگەنامەکان
سەرچاوەیەکی رەسمی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا، هەموو ئەو قسەو بوختانانەی پەرلەمانتار
شوان داودیشوان داودی رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکات جەنابی سەرۆک کۆمار رەتی کردبێتەوە دوو فەوجی لیواکانی سەرۆکایەتی کۆمار بنێردرێن بۆ
کەرکوککەرکوک و دوز
خورماتووخورماتوو.
سەرچاوەکە وتیشی :رەتکردنەوەی ناردنی ئەو هێزانە لەلایەن بەڕێز د.
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەرۆکی حکومەتی عیراقیەوە بووە بەهۆی رازینەبوونی پێکهاتەی تورکمان.
ئەو قسە بێبنەمایانە هیچیان پەیوەندیی بە جەنابی سەرۆک کۆمارەوە نییەو بەردەوام بەڕێزیان لەسەرهێڵە لەگەڵ بەرپرسانی شاری کەرکوک بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و بۆ ئامادەکاریی ناردنی هێزەکان، تەنانەت جەنابی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکان کردبوو بۆ ئامۆژگاریکردنیان لەسەر هەستیاریی بارودۆخەکە.
جێی بیرهێنانەوەیە جووڵاندنی هەر هێزێکیش پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.
سەرچاوەکە وتیشی، سەرۆکایەتی کۆمار لەبەرامبەر ئەو چەواشەکاریانە داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکات کە بە مەرام ئەم پروپاگەندە و قسەڵۆکانە دروست دەکەن.
18-11-2017