ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر
#ڕێکخراوی ئەلەند# ئەنجامی ڕووپێوییەکی ئاشکرادەکات و دەڵێت: شارۆچکەی #ڕانیە# بە پلەی یەکەم و #دهۆک# دووەم #هەولێر# بە پلەی سێیەم دێت لە خەتەنەکردنی مێینەدا.
ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ئەلەند بە هاوکاریی کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر کۆنفرانسێکی تایبەت بە خەتەنەی مێینە ئەنجامدا.
شێرزاد پیرموس، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلەند بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەند ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بە ڕێژەی مەترسیداری خەتەنەی مێینە لەهەرێمی کوردستان دا.
شێرزاد، وتیشی: ئێمە ڕووپێوییەکمان ئەنجامدا و بۆمان دەرکەوت، کە خەتەنەی مێینە لەهەرێمی کوردستان بوونی ماوە و ئەمەش پێویستی زیاتری هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە.
ناوبراو، وتیشی: بەگوێرەی ڕووپێوەکە ڕانیە بەپلەی یەکەم و دهۆک دووەم هەولێر بەپلەی سێیەم دێت.
هەر لەکۆنفرانسەکەدا 20 کەس خەڵات کران کەکاری خۆبەخشیان ئەنجامداوە بۆ نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەی مێینە.
ڕیکخراوی ئەلەند، ڕیکخراوێکی ناحکومەییە و کاردەکات لە بواری مافەکانی مرۆڤ و بەرگرییکردن لە ئازادییەکان.[1]
16-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,407 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !