رۆژی یەک شەممە کە دەکاتە ڕێکەوتی (19-11-2017)هەرێمی کوردستان کەشێکی ناسەقامگیر بەخۆیەوە دەبینێت پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان بکات و بۆماوەی یەک هەفتە بەردەوامی هەبێت.
رۆژی یەکشەممە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست کار دەکاتە سەر ناوچەکە ئاسمانی هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت باران بارین لەتەواوی ناوچەکەکان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ دەبارێت،رۆژی دووشەممە سەرباری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی پاڵەپەستۆی دەریای سووریش درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان و ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت. بۆ ڕۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە لەگەڵ باران بارینی بەلێزمەوهەورە تریشقە بارستە هەوایەکی سارد یش لەناوەراستی ئەوروپا لە باکووری هەرێم کاردەکاتە سەرناوچەکەمان پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەجۆرێک لەناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارینیش دەبێت.
ماوەی کاریگەی ئەم شەپۆلە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەگوێرەی نەخشەکانی کەش و هەوا تا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 27/11/2017 هەرێمی کوردستان لەژێرکاریگەری ئەم شەپۆڵە دەمێنێتەوە.
تێبینی/
1-پلەی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوەیەکی تەواو دەکاتن لەهەندێ کاتیش خێرايی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا.
2-لە کاتی زیادبوون و چڕبوونەوەی باران لەسەر ناوچەیەک ئاگادارتان دەکەینەوە لە ماوەی ڕۆژانی کاریگەری ئەم شەپۆڵە.
16-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,642 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !